گرووپی کۆشان دژی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکی سازدا

لەشاری رانییە گروپی کۆشان بۆپرسە نیشتیمانیی و مرۆییەکان، لەدژی ھێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکی سازدا و رایگەیاند، ئەگەر یەکگرتوو نەبین، گومانی تیادانییە گەلی کوردستان رووبە رووی قەیران و ھێرشی زیاتری داگیرکەران دەبێتەوە.

هاوڕێ کرێکار بەیاننامەی گرووپی کۆشانی خوێندەوە تیایدا هاتووە:ھێرشی ناڕەوا و بێ پاساوی داگیرکەرانی کوردستان بۆ سەر خاک و شارو شارۆچکە و ئاوەدانییەکانی کوردستان لەژێر ھەر بڕو بیانو یەکدابێت جێگەی قبوڵکردن نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکترازان و سیاسەتی ملھوڕانە و خۆسپاردن بە سیاسەت و پرۆژەی داگیرکەران و دژایەتیی بەشەکانی دیکەی کوردستان، ھیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە شەرمەزار بوون لە بەردەم گەل و نیشتیمان.

گرووۆی کۆشان بۆ پرسە نیشتمانیی و مرۆییەکان راشیگەیاندوە، ئێستا لەھەر کات زیاتر گەلی کورد پێویستیی بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکگرتووی گەلی کوردستان ھەیە، ئەگەر دەسەڵاتدارنی حکومەتی ھەرێم و حیزبە سیاسییەکان درک بەو مەترسییانە نەکەن گومانی تیادانییە گەلی کوردستان رووبە رووی قەیران و ھێرشی زیاتری داگیرکەران دەبێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …