حیزبی زەحمەتكێشان: لەبەرامبەر داگیرکاریی وڵاتانی دەوروبەر تەڤگەری ئازادیی بەڕاستیی دەوری هەبووە

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، لە نۆساڵی رابردوودا لەبەرامبەر ئەو پێشێکاریی و داگیرکارییانەی دەوڵەتانی دەوروبەر لەبەرمبەر هەرێمی کوردستان دەیەکەن، تەڤگەری ئازادیی بەڕاستیی دەور و نەخشی خۆی هەبووە.

مامۆستا ئەحمەد، بەرپرسی لقی سلێمانیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و شاندێک، لە نۆساڵەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی دا سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری لە شاری سلێمانیی کرد و لەلایەن هاوسەرۆکان تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا-ەوە پێشوازییان لێکرا، وێڕای پیرۆزبایی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی مامۆستا ئەحمەد رایگەیاند: ئومیدەوارین تەڤگەری ئازادیی سەرکەوتووبێت، بێگومان لە نۆساڵی رابردوودا بەڕاستیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەورو نەخشێکی هەبووە لە داکۆکیی کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان.

نوێنەرەکەی حیزبی زەحمەتکێشان، جەختی لەوەشکردەوە، تەڤگەری ئازادیی لەبەرامبەر ئەو پێشێکارییانەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەو داگیرکارییانەی دەوڵەتانی دەوروبەر لەبەرمبەر هەرێمی کوردستان دەیەکەن، بەڕاستیی تەڤگەر دەور نەخشی خۆی هەبووە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …