هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا.

کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق  پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا دووپاتکردەوە و پاڵپشتی کابینەکەی بۆ کۆمسیۆن خستەڕوو بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.

نوسینگەی مستەفا کازمی، لە ڕاگەینراوێکیدا ڕایاگەیاندووە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە عەدنان زورفی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، باسی لەیەکخستنی تواناکان کردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی سەرجەم ئاستەنگییەکان کە لە ئێستادا عێراق پیایدا تێپەڕ دەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاتووە و  باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کراوە و هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دووپاتکردووەتەوە و پشتیوانیان لە هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان کردووە، بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *