جەژنی قوربان لە گەلی کورد و موسوڵمانان پیرۆز دەکەین

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان پیرۆزبایی لە گەلی کورد و گشت موسوڵمانانی جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشحاڵی بۆ گەلی کوردی قوربانیدەر.

وەک (تەڤگەری ئازادی) پێمان وایە بەهۆی هەبوونی کێشەگەلێکی زۆر لەناو کۆمەڵگەدا بەشێکی زۆری خەڵک گیرۆدەیە و توانای ماددی زۆرکەمە بە شێوەیەک کە ڕەنگە نەتوانێ پێداویستیەکانیان بۆ ئەم جەژنە دابین بکەن، ئەمە جگە لەوەی پشێویەکی زۆر لە باشوری کوردستاندا دروست بوە و نائارامی و شەڕ و ئاڵۆزی لەم بەشەی کوردستاندا هەیە، دەمانەوێت ئەوەش بە گەلەکەمان ڕابگەیەنین کە مەترسی گەورە ڕووی لە ناوچەکەیە و بۆی هەیە بە قوربانیدان لێی قوتار ببین، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە مێژە ئێمە قوربانی دەدەین، هەربۆیە هێزە سیاسیەکان و کەسایەتی و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەبێت بە هەستیاریەوە مامەڵە بکەین و لەو دۆخە بڕوانین وە تاکە چارەسەر بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانە ئاشتەوایی نێو ماڵی کوردە لە تەواوی کوردستاندا.
سەرەڕای ئەوەش دووبارە جەژنە پیرۆزە لە گەلەکەمان دەکەین و هەر لە جەژن و خۆشیدابن.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
19/7/2021

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *