لە عەفرین ٦٥٠ داری هەنار بڕدرانەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی شێراوای عەفرین بەسەدان داری هەناری بڕییەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی عەفرین، چەتەکانی لیوای حەمزەی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی عەین دارا، ٦٥٠ داری هەناریان بڕیوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دارانەی بڕدراونەتەوە هیی هاووڵاتییەکە بە ناوی محەمەد عەلی حەمکرۆ خەڵکی گوندی گورزێلێ-یە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی خاکی کوردانی داگیرکردبوو، رژێمێکی تیرۆر و تاڵانی دامەزراندبوو.

بە گوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە ١ی حوزەیران لە گوندی گوڵانێ لە ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەی ماباتا و راجۆ لانیکەم ٩٠٠ داری زەیتون و میوە براونەتەوە. ئەو دارانەی بڕدراونەتەوە لە بازاڕەکانی عەفرین، عەزاز، ئیدلب و جەرابلۆس فرۆشراون.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …