ئازادیی کۆمەڵگە
دەزگایەکی راگەیاندنی جیهانیی جەخت لەوەئەکاتەوە، دروشمی (ژن – ژیان – ئازادیی) لە نووسینەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پەکەکە، وەرگیراوە کە دەڵێت “وڵاتێک ئازاد نابێت تا ژنان تێیدا ئازاد نەبن”
دەزگای میدیایی(NPR) کە پێکهاتووە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و بڵاوکراوەی ئەلەکترۆنیی، سەبارەت بە دروشمی (ژن، ژیان، ئازادیی) وەک هێڵی وەرچەرخان و دروشمی سەرتاسەری تەواوی راپەڕینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە وەڵامی تیرۆرکردنی (#ژینا_ئەمینی)یەوە سەریانهەڵداوە. ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو دروشمە لە تەڤگەری ئازادیی کوردەوە سەرچاوەی گرتووە، بە رێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردوە، ئەم دروشمە لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە کاتی رێپێوانی جەماوەریی ژنان لە تورکیادا بڵاوکرایەوە، ئەو دروشمە لە تەڤگەری ئازادیی کوردەوە سەرچاوەی گرتووە، بە رابەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە سەرهەڵدان لە دژی دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەنجام دەدەن.
راپۆرتەکە جەختی لەوە کردوەتەوە: دروشمەکە لە نووسینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکەوە وەرگیراوە، کە دەڵێت “وڵاتێک ئازاد نابێت تا ژنان تێیدا ئازاد نەبن”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئۆجەلان بانگەشەى بۆ ئەوە کردووە و بە “ژنۆلۆژی” ناوى دەبات، کە قوتابخانەیەکى فێمینیستى کوردییە. دواجار بووە سەرچاوەی پەرەسەندنی خەباتێکی خۆسەری ژنان – بزووتنەوەی ژنانی کورد – لە چوارچێوەی تەڤگەری ئازادیی فراوانتری کورددا.
ئەو راگەیاندنە جیهانییە ئەوەشی باسکردوە، دروشمەکە لە ۸ی ئازاری ۲۰۰٦ لە رێپێوانەکانی ڕۆژی جیهانی ژناندا لە سەرانسەری تورکیادا سەریهەڵدا، تورکیا کە نزیکەی ۱٥ ملیۆن کوردی تیادایە و ئەوە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتێکدا. هەرچەندە بە مەزەندەکردن ١٨% بۆ ٢٠%ی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن، بەڵام ڕووبەڕووی جیاکاریی و گۆشەگیریی و سەرکوتکردن دەبنەوە.
ساریکان دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ساڵانە لەسەر بنەمای (ژن، ژیان، ئازادیی) وەک فەلسەفەی ئازادیی، هەڵمەتی جۆراوجۆری جیاواز هەیە، کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردەوە لە هەر ٨ی ئازارێکدا بە جیهان ڕاگەیەندراوە و ژنی کورد دەڵێن:”ئەمە بەشداریی ئێمەیە، ئەمە بانگەوازی ئێمەیە و ئەمەش هەوڵی ئێمەیە بۆ خەباتێکی هاوبەشی ژنان دژی کۆلۆنیالیزم و سەرمایەداری پیاوسالاریی”.
دەزگای میدیایی(NPR) ئاماژەی بەوەشکردوە، پێنج ساڵ لەمەوبەریش ژنە کوردە گەریلاکانی پەکەکە، کە لەگەڵ شەڕڤانانی (یەپەژە) لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژاڤا بە ڕێبەرایەتی کوردانی باکووری سوریا، کە لە ساڵی ۲۰۱۲ ەوە دەستی پێکردووە، ئەو دروشمەیان دەوتەوە.