عومەر گوڵپی
وەکچۆن هەموو باوەڕمان بە قەدەری خوای گەورەو ڕووداوی سروشتی هەیە، پێویستە بەو جۆرەش باوەڕمان بەوە هەبێت کە بێجگە لە قەدەری خوا، لە پشت بێ ئاوی هەولێر بەهاوینو مردنو گیانلەدەستدانی خەڵک و ماڵوێرانیان بە ئاوی بارانو لافاو لە پایزو زستانیدا، جێپەنجەی گەندەڵیو گەندەڵکاران بەڕوونی دەبینرێت، لە سلێمانیش کوڕو کچو نەوەی بەرپرسانی گەندەڵ هەر ڕۆژەو شەقامێک ئەکەن بە تەکساس.
حساب نەکردن بۆ ڕێڕەوی چەندین ساڵەی بارانو گۆڕینی ئاراستەی ئاوەرۆو نەبوونی بەرنامەو پلانی ئەندازیاریی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵکو تەخشانو پەخشانکردنی زەوی لە پێناو ئەوەی چەند بەرپرسێک لە پشت چەند بەناو سەرمایەدارێکەوە چەند ملیۆنە دۆلارێکیان دەست کەوێت بەرهەمەکەی تەنها ماڵوێرانی خەڵکە!
لەم ڕووداوانەدا ئەرکی بەرێزان لە هەردوو لیژنەی وەبەرهێنانو شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان زۆر ڕوونە کە پێویستە زۆر بەجیدی بە لیژنەیەکی هاوبەش لێکۆڵینەوە بکەن لە ڕووداوی لافاوەکانی هەولێرو دەستنیشانکردنی کەسو بەرپرسی کەمتەرخەم لە پڕۆژەکانو ڕاگرتنی لەبەردەم دادگادا، هەروەها بە فەرمی داواکردنی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.
خوای گەورە سەبوری کەسو کاری قوربانیەکان بداتو کوردستانو گەلەکەی بپارێزێت
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١