‘مردن بەسەر زیندانیانی نەخۆشدا دەسەپێندرێت’

پەرلەمانتاری بازنەی شرناخی “دەم پارتی” نەورۆز ئویسال ئاسلان رایگەیاند، زیندانیانی نەخۆش بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی کوشتن لە دژیان، نە ئازاد دەکرێن نە چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) نەورۆز ئویسال ئاسلان رایگەیاند، لە پێناو زیندانیانی نەخۆشدا تێدەکۆشن و وتی، “هەوڵ دەدەین کە لە بەرامبەر کردەوە و مامەڵە نەشیاوەکان لە زیندانەکان هەم ببینە دەنگ، هەمیش هێڵێکی تێکۆشانی دیاری بکەین”.

ئویسال لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات رایگەیاند: زیندان شوێنێکی بەو جۆرە نییە کە تیایدا سیاسەت دیاری بکرێت. بەڵام دوای ئەوەی هەڵوێستی زیندانیان، شێوەی بەرخودان لە بەرامبەر ئەو دۆخەی تیایدان، هەڵوێستی ئەوان لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە لە هەمان کاتدا سیاسەتێکی نوێ دەخاتەڕوو. گرتن و زیندانی کردنی هەزاران کەس و هەڕەشەی دادگا و سزادانی زیاتر لەسەریان  دەریدەخات کە لە زیندانەکاندا چ شەڕێک بۆ شکاندنی ئیرادە بەرێوەدەچێت. لەبەر ئەوە کردەوەکان لە زیندانەکان لە رووی یاساییەوە کردەوەی خراپەکارانە و ئەشکەنجەن. لە رووەوە سیاسیەکەشەوە هەڵوێکە بۆ شکاندنی ئیرادەی مرۆڤ.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشی کردەوە، ” لە رێگەی ئەو مامەڵە خراپانەوە لە دژی زیندانیەکان، پەیامێک دەدەن بە تێکۆشەران لە دەرەوەی زیندان. دەوڵەت لەو بابەتەدا سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. دەوڵەت سیاسەتی کوشتن بەسەر تێکۆشەرندا جێبەجێ دەکات”.

نەورۆز ئویسال ئاسلان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سزایانەی دەسەپێندرێن یەکجار زۆرن، هەلومەرجی زیندان زۆر دژوارە و وتی، “بەتایبەتی رێگری کردن لە چارەسەرکردنی زیندانیانی نەخۆش لە هەمان کاتدا پێشێلکردنی مافی ژیانە. لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی کوشتن چارەسەرییان بۆ ناکرێت. ئێمە وەک سیاسەتمەدارانی دەم پارتی هەوڵ دەدەین لە دژی ئەو سیاسەتانەی لە زیندانەکاندایە ببینە دەنگێک هەمیش هێڵێکی تێکۆشان دیاری بکەین. لەو بابەتەدا بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش ئێمە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین”.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …