کات کاتی ئازادیی رێبەری ئازادی گەلان بەرێز عبدوڵڵا ئۆجالانە،
٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌به‌شداریی دەزگاھەواڵگریەکان و ده‌یان دەوڵەتی زلھێزی جیھانی وھەرێمی گەلەکۆمەیەکی ھەمەلایەن دژ به رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نەگریسە کەله 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998دا دەستی پێ‌کرد، ئامانج لێی له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گەلی کورد بوو لەکەسایەتی رێبەرە ئیلھام بەخش و ئافرێنەری کەسایەتی نوێی کوردی ئازاد ،
درێژەی ئەو پیلانگێریە لە ١٥ شوباتی ١٩٩٩ دا گەیشت بەلوتکەی درندەیی و بەھاوکاری دەیان دەوڵەت و دەزگای ھەواڵگری ھێزە ھەژمونگەراکان بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلانیان لەکینیاوە دەست بەسەرکردو بەشێوازی مافیایی رادەستی دەوڵەتی فاشستی تورکیایان کردەوە، بەئامانجی لەناوبردنی شۆرشی ژیانەوەی گەلی کورد و بەردەوامیدان بە قەدەری شومی سەدان ساڵەی داسەپاو بەسەر کوردان، خەون خەیاڵی داگیرکەران ئەوە گەلی کورد لەڕێبەرەکەی دابڕان، بەڵام ئیرادەو بەرخۆدانی بێ وێنەی ڕێبەر ئۆجالان خەونی ئەوانی لەگۆڕنا. له ٢٤ ساڵی رابردوودا رێبەر ئاپۆ له زیندانی ئیمڕاڵیدا ولەناو بێ مافی و گۆشەگیریدا مه‌زنترین و مێژوویی‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی و گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌شمان، به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له‌ده‌وری ئه‌و رێبەرایەتیە کۆبوونەوە ، به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات” بوونه په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان لهرێبەرایەتی و ھزرو فه‌لسه‌فه‌كه‌ی کرد‌و بره‌ویان به تێكۆشانی ئازادیی دا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلای ئازادییش له‌م ٢٤ساڵه‌دا ولەهەر چوارەبەشی کوردستان بوونه پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه و گه‌لێك داستانی ئەفسانەیی و مێژووییان تۆمار کردووە و بەردەوامیشن لە چالاکی و فیداکاریدان، تائه‌مڕۆش له چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن دا زه‌بری كوشنده له سوپای داگیركەر ئەدەن و هه‌موو خەون حیساباتی داگیركارییان سه‌روبن كردووه.
لەکاتێکدا یادی ئه‌و پیلانگێڕییه شومە ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه جیھان و ناوچەکە ھەردەچێ زیاتر بەرەو شەرو ناکۆکی و قەیرانی گەورەتر دەچێت و ئۆقرەیی لەھیچ شوێنێک نەماوە لەلایەکیتر بەرەی گەلان و ئاادیخوازان بەپێشەنگایەتی ژنان گەنجان ھێزە دیموکراتەکان ھەردەچێ زیاتر لەدەوری پرۆژەی چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی وپێکەوەژیانی گەلان کۆدەبنەوەو دەبێتە کارەکتەری گۆرانکاری و ئەلتەرناتیڤی سیستەمی سەرمایەپەرستی و بەرژەوەند خوازی، بەو پێیەی رێبەر ئۆجەلان و گەلی کورد پشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە داکات لەرۆژھەڵاتی ناوین و کوردستان ، پیلانگێڕان به‌رده‌وامن و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی پەرتەوازە بکەن و له‌ناوی ببه‌ن، بۆ ئەوەش پەنایان بۆ درندانەترین شێوازی شەر و تیرۆر و تۆقاندن بردووە ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی سێكوچكه‌ی”فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی” به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
دهیانەوێت له‌ڕێی توندتركردنی گۆشه‌گیریی له ئیمڕاڵی و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌ل لەباکور و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی داگیركردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان و سەرکوتی سەرھەڵدانی رۆژھەڵات وگەلانی ئێران بەردەوامیی به پیلانگێڕیی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به به‌رخۆدانی مێژوویی لەھەموو گۆرەپانەکاندا زه‌بری كوشندهله فاشیزم وداگیركاریی داوه، ئەو شۆرش وتێکۆشانە بەدورشم و بەرخۆدانەکەیەوە بووەته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان. ئه‌مڕۆ داگیركاریی و فاشیزم له‌لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژیت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت، ھەرئەوەش دەوڵەتی تورکیا ودەوڵەتە داگیر کەرەکان و ھاوکارەکانی ھارکردووە، بریاری دواشەری خۆیان راگەیاندوە تیرۆری ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان دەکەن چەکی کیمیایی لەشەردا بەکاردێنن خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژدەکەن تیرۆری ژنانی ئازادیخواز دەکەن و ژینگە تێکدەدەن، بەردەوامیی ئەدەن بەسیاسەتی گۆشەگیری دور لەیاساو رێساکان، ئەوەش دەرئەنجامی شکستەکانیانەلەمەیدانی جەنگ و سیاسەت و بەرێوەبردندا ،
ئەمرۆ گەلی کورد بەپێشەنگایەتی ژنان وگەنجان لەھەوموو پانتای کوردستان و ناوچەکەکورەی تێکۆشانیان
بەگورترکردووە یەکیەتی نەتەوەی لەنێو روحی گەلدا گەش بووە ھێزە وابەستەو خۆفرۆشەکان رەزیل بێ نرخ بوون لای کۆمەڵگا و تەلیسمی ترس و تۆقاندنیان چیتر بەشی بەردەوام بوونیان ناکات،بۆیه ئیدی كات كاتی ئازادییه، كاتی ئازادی جەستەیی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گەلان وگه‌لی كوردستانه. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كوردیش ھێزی یەکگرتوویی خۆی بەھێزتر بکات و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بپارێزێت و ببێته خاوه‌ن پێگه و قه‌واره‌ی خۆی و به ئازادی خۆی بەرێوەبەرێت و كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر دا بژیت.
دەبێت پیلانگێران و دوژمنانی ئازادی بزانن كه تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر ده‌بێت. چونكه له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجەلان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستانەو به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌كۆتاییدا له‌یادی ئه‌م رۆژه ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین وەرن با ھەموان پێکەوە به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، تێکۆشان گەشتر و فرەوانتر بکەین لەدژی پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری ـ
یەکەتی و پێکەوە بوونمان گرەنتی سەرکەوتنمانە ـ
ـ بەرخۆدان ژیانە
سڵاو لەرێبەرایەتی پێشەنگ و ئازادی خواز
سڵاو لەبەرخۆدێرانی ئەوکاراونە مەزنەی تێکۆشان
سڵاو لە بێژەرانی دورشمی ژن ژیان ئازادی ـ
– نه‌فره‌ت له پیلانگێڕانی نێوده‌وڵه‌تی ٩ی ئۆکتۆبەر
٢٠٢٢/١٠/٩
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٨/١٠/٢٠٢٢