دەوڵەتی تورک لە پارێزگای وان ٢ هاووڵاتیی تەمەن ٧٨ ساڵ و ٨٠ ساڵی زیندانیکرد

دەوڵەتی تورک لە ناوچەى ئارتمێنتی پارێزگای وان مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٧٨ ساڵ و هاوژینەکەى هادی ئۆزەری تەمەن ٨٠ ساڵی بە تۆمەتی “یارمەتیدانی ڕێکخستن” زیندانیکرد.
دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئارتمێنتی پارێزگای وان مەقبوڵە ئوزەری تەمەن ٧٨ ساڵ و هادی ئۆزەری هاوژینی تەمەنی ٨٠ ساڵی بە تۆمەتی “یارمەتیدانی ڕێکخستن” دەستگیرکرد و سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنیان بەسەریاندا سەپاند.
لە دوای ئەوەی پارێزەران تانەیان لە بڕیارەکەی دادگا دا، دۆسیەکە ڕەوانەى دادگای باڵا کرا و دادگای باڵاش نەک سزاکەی ڕەتنەکردەوە، بەڵکو سزاکەى پەسەند کرد و ئەو دوو هاووڵاتییە بە تەمەن و ساڵاچووەیان زیندانیکرد.
چی ڕوویدا بوو؟
لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٨دا هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەى ئارتەمێنت لە پارێزگای وان. لەو هەڵکوتانەدا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئۆزەریش.
ماڵی ئۆزەر ١٧ کەسی تیادا دەژیا، کە ٤ کەسیان منداڵ بوون. هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتەکەى ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵکوتانەکەیاندا لە ماڵی ئۆزەر، هەر یەک مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٧٨ ساڵ و هادی ئۆزەری ٨٠ ساڵی هاوژینیان دەستگیرکرد.
لەو هەڵکوتانەکەدا شوکران یڵدزیش دەستگیرکرا و بۆ ماوەى ٣ کاتژمێر بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتەکەى ئەردۆغانەوە ئەشکەنجە کرا.
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوەدا سزای زیندانیکردنی بۆ هەر یەک لە مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٧٨ و هادی ئۆزەری تەمەن ٨٠ ساڵ دەرکرد و سەرباری هەموو هەوڵی پارێزەران، بەڵام هەر یەک لەو دوو هاووڵاتییە بە تەمەنە سزای زیندانیکردنی ٢ ساڵ و ٦ مانگیان بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *