سیناریۆی ڕاکێشانی تورکیا بۆ سلێمانی دەستی پێکردووە

زمناکۆ ئیسماعیل

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی تەقینەوەیەک لەسلێمانی بڵاو کرایەوە، کە گوایە لەماڵی بەرپرسێکی تورکمان بووە، دوا بەدوای ئەوە، چەند کەسێک لەلایەنگرانی تەڤگەری ئازادی، کە ژمارەیان ١٣ کەس بووە دەستگیر کراوە، ئەمشەویش هەواڵی ئەوە گەیشت کە ٨ کەس دەستگیر کراوە، بەڵام یەکێکیان بەناوی (دیار)، ئازاد کراوە، بەڵام مۆبایل و کەرەستەکانی پەیوەندیکردنی لێسەندراوە، بەڵام هەر یەکە لە (ساکۆ، موحەمەد، شاتوو، بروسک، ڕزگار و دوو ئەندامی دیکە کە ناوەکانیانم دەست نەکەوت)، لەگرتوخانەی کانی گۆمە و ئاسایش دەستبەسەرن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستمان کەوتووە، بیانووی دەستگیرکردنی ئەم گەنجانەی نزیک لەتەڤگەری ئازادی، ئەوەیە، کە لەڤیدیۆیی بەر لەتەقینەوەی ئاژووگەڕی بەرپرسەکەی تورکمان لەسلێمانی، گەنجێک دەرکەوتووە بەجل و پۆشاکی پەکەکە بۆمب بۆ سەیارەکە دادەنێت، ئەمە ئەو سیناریۆیەیە کە ناچێتە ئەقڵی هیچ کەسێک، ئاخرد ئەگەر سیناریۆیی تورکیا خۆی نەبێت، چۆن هێزێکی نەیار کارێکی لەو شێوەیە دەکات و بەجلو پۆشاکی خۆیەوە بۆمب بۆ هێزە نەیارەکەی خۆی دادەنێت؟!.

لێرەوە دەبێت چاو کراوەنەتر مامەڵە بەم جۆرە کەیسانەوە بکرێت، چونکە هەموو ئەگەرێکی سیناریۆیی ڕاکێشانی تورکیا بۆ زۆنگی سەوز دەستی پێکردووە، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەونە ژێر کاریگەری ئەم جۆرە سیناریۆیانەی تورکیا و هیزە نزیکەکانی، دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبین، ئەم زستانە ئاڵای تورکیا لەسەر باڵەخانەکانی سلێمانی و شارەزوورو گەرمیان و کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ببینین و لەناو بازاڕ لەبری دینار بە لیرەی تورکی مامەڵە بکەین و نان و چا بکڕین و بخۆین.

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *