پارلمانتارێکی عێراق: دەوڵەتی داگیركەری تورك لە هەرێمی كوردستان پلانی هانتە ناوەوەی زیاتریان هەیە

مەهدی تەقیی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پارلمانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە هەرێمی كوردستان پلانی هانتە ناوەوەی زیاتریان هەیە، ئەمەش هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئاساییش و سەقامگیریی عێراق، دەبێت ئەم داگیركارییەی خاكی عێراق بووەستێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك دژی ئەم كارانەی توركیا بوەستێت، بەخێرایی هەنگا و بۆ ڕێگرتن لەم داگیركارییە بنێت، كە دەوڵەتی تورك هەر ڕۆژە و بنكەیەكی سەربازیی لە خاكی هەرێم و عێراقدا دادەمەزرێنێت، هەروەها دەبێت كار بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی توركیا لە سەرجەم ناوچەكان بكرێت، چونكە بە هێزی داگیركەر دادەنرێن و دەبێت دەربكرێت.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، حكومەتی عێراق توانای ئەوەی هەیە كۆتایی بە بوونی توركیا بهێنێت لە خاكەكەی،  چونكە ئەمانە هێزی داگیركەرن و بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی بەغداد و وەزارەتیی دەرەوەی عێراق بوونیان هەیە، دەبێت بەرەو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێن بۆ كۆتاییهێنان بەم نایاساییە، كە بووەتە مەترسیی لەسەر ئاساییش و سەقامگیریی عێراق.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …