بە ئامادبونی هاوسەرۆکانی گشتی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی، پرسە بۆ شەهید شوهیل خورشید دانرا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٨/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە بارەگای سەرەکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پرسە بۆ شەهید سوهیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەمال دانرا، و بە ئامادبونی هاوسەرۆکانی گشتی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی،
و چەندین کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ و بەشێک لە ڕێکخراوەکان و حیزبەکان.
نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، دوای گەڕانەوەی لە دەوامی فەرمانگەكەی، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا، لە كفری تیرۆركرا.