هونەرمەندی کورد بەیتۆجان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

هونەرمەندی کورد بەیتۆجان کە ماوەیەکی زۆر لە سوید بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە چارەسەریی پزیشکیی بۆ دەکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵە و دۆستانی رایانگەیاند، کە هونەرمەند بەیتۆجان لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
بەیتۆجان ماوەیەکی زۆر بە هۆی شێرپەنجەوە چارەسەریی پزیشکیی وەردەگرت. بەیتۆجان بەر لە ماوەیەک نەشتەرگەری قورسی شێرپەنجەی بۆکرابوو، بەشێک لە چەناگەی لێکرابووەوە، بەو هۆیەوە بە دژواری دەیتوانی قسە بکات.

بەیتۆجان لە ژیانی هونەریی خۆیدا ٤ ئەلبۆمی بڵاوکردوەتەوە. ئەلبۆمی “یان مردن یان دیاربەکر” لە تورکیا قەدەغە کرا. لە دوا چاوپێکەوتنیدا ئەو هونەرمەندە رایگەیاندبوو کە سەرباری ئەو دۆخەشی درێژە بە کارە هونەرییەکانی دەدات.

بەیتۆجان ساڵی ١٩٥٥ لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدایکببووە، لە کاتی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولدا زیندانی کرا و ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپا. شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زیندان مایەوە و ساڵی ١٩٨٧ ئازاد کرا.

بەیتۆجان ساڵی ١٩٩٠ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردەوە و دوای ساڵێک ناچاربوو بەرەو سوید کۆچ بکات.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …