کەمپینی یەکڕیزی ژنان، پێویستە وڵاتانی بەناو دیمووکرات و مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن، بەرامبەر بەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/٧/٢٠٢٢ کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی داگیرکاری لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-رژاک ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، دژی کۆمەڵکوژیەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
کەژاڵ عەبدوڵقادر ئەندامی کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی داگیرکاری بەیاننامەکەی خوێندەو کە تێدا هاتبوو: کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و تۆپبارانکردنی خاکی کوردستان شەرمەزار و ڕێسوا دەکەین.
ئەو ئەندامە وتیشی: ٩٩ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر پەیماننامەی لۆزان کەبووە هۆی پارچەکردنی خاکی کوردستان لە ئێستاشدا خەریکی دیزاین کردنێکی نوێن بۆ ڕؤژهەڵاتی ناوە ڕاست و ناوچەکەش، هەر دەوڵەت و دەیەوێت خۆی بسەپێنێ.
کەژاڵ عەبدوڵقادر داواشی لە کۆمەڵگەی نێوودەوڵەتی کرد کە بێنە دەنگ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.
س_ع