بۆ پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدی قەڵەم وەدات حوسین

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆداو پێنج ساڵ بەرلەئێستا یەکێکی دیکە لە گەنجە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوانەکان بێ ڕەحمانە خەڵتانی خوێنکرا وەکو ئەوانیتر بکوژانیشی ئازادانە و بەوپەڕی لووتبەرزیەوە لەسەر شەقامەکان دەسوڕێنەوە.
بەڵێ، وەدات حوسێن کە مرۆڤێکی دڵسۆزی ئەم گەل و خاک و ئاوە بوو، لەلایەن دەستێکی نادیار کە ئێمە دەسەڵاتی ئەو سنورە بە بەرپرسیاری ئەو تیرۆرە دەزانین، تیرۆرکرا، تاکو ئێستاش کەیسەکەی لە دادگا دانەخراوە و تەواوی دادوەران و داواکاری گشتیش لێیبێدەنگن و کەس دەستگیرنەکراوە و هیچ کەسێکیش سزا نەدراوە.
شەهید وەدات، ڕۆژنامەنوسێکی بوێری ناوچەی بادینان بوو، بە تەمەنێکی زۆر کەم توانیبووی کاری ئازادانەی باش بۆ دەزگا هەواڵیەکەی بکات، بەڵام هەر وەک چۆن هێزە شەمشەمەکوێر-ئاساکان، دەستیان چوویە خوێنی سەردەشت عوسمان لەهەولێر و سۆرانی مامە حەمە لەکەرکوک و کاوە گەرمیانی لە گەرمیان، ئاوا بەهەمان شێوە لە دهۆکیش وەدات کرایە ئامانجی دڵ-ڕەشانەی هەمان هێزی ئەژدەهاکی.
لەو ساڵوەگەڕە خەمناکەدا، هەموو قوربانیەکی دەستی زوڵم و هەموو شەهیدانی قەڵەم بەبیری گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەهێنینەوە، داوا دەکەین کە چیتر بێدەنگ نەبین لە ئاستی ئەو تیرۆرە و هاوشێوەکانی، هەروەها دەبێت هەموومان بەگژ ئەم دەسەڵاتەدا بچینەوەو ڕێی لەم ڕەفتارانەی بگرین، بۆ ئەوەی ڕۆژێکیتر و لە شوێنێکیتر کەس بوێری ئەوەی نەبێت کە دەستی بۆ کەسانی ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندکار درێژ بکات.
بژی ڕاگەیاندنی ئازاد
نەمری بۆ گیانی پاکی وەداتەکان
ڕووڕەشی بۆ دەستە تاریکپەرستەکان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢١/٨/١٣

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی بارەگایی تەڤگەری ئازادیی کرد

ئیوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە٢٢/٩/٢٠٢٢لە شاری سلێمانی، شاندێکی کەنەکە سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .