باران و بەفر دەبارێت

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت کە باران لەناو سەنتەری شارەکان و بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە،١٠/١/٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێم راگەیانراوێکی ڕاگەیاندووە و باس لەوە دەکات و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ نمەباران دەبارێت و لە ئێوارەدا لەسەر لوتکەی بەشێک لە شاخە بەرزەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.

ئاماژەبەوەش دەکات:  لەسەر لوتکەی شاخەبەرزەکان بەفر دەبارێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوش کراوە، کە سبەینێ سێشەممە ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و لەکاتە جیاجاکاندا نمەباران دەبارێت.

ئەوەش هاتووە، لەناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین، سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی بڕی دابارینی باران بەراوورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەماوەی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٢ تاکو رۆژی سێشەممەی داھاتوو  کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی ھەرێم بەردەوام ھەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریی و بەرزەکاندادەبارێت.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *