ئهندام پهڕلهمانی كوردستان سەرچنار ئەحمەد ئاماژە بەوەدەکات: کوردستان بوهته دوبەی بەرپرسان و دۆزەخی گەنجان،دیاردەی کۆچی گەنجان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ بەرپرسان.
ئەو ئەندام پەرلەمانە له ئهكاونتی تایبهتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وەها دەڵێت:
شێخ ڕەزا جوانی فەرمووە کەدەڵێت:
پێستی ڕووی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێ،
گەربەکەوشی کەی دەمێنێ تاقیامەت نادڕێ.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان له بهشێكی تری نوسینهكیدا ئاماژە بەوە دەکات و دهڵێت: جێگەی داخە پاداشتی سی ساڵی حکومڕانی کوردی کۆچی بەلێشاوی گهنجان بێت بۆ دەرەوەی ووڵات!!!
ئهوهش هاتوە لە نووسینەکەدا: هیچ گەنجێک كە ژیانێکی شایستەی بۆفەراهەم بێت لەوڵات و زێدی خۆی دوورناکەوێتەوە ،بەڵام کاتێک قۆرخکاری و بێکاری و برسی کردن دەبێتە سیاسەت ،ئەوکات گەنج ئینتیمای بۆ ووڵاتەکەی نامێنێ و ڕێگەی مان و نەمانی کۆچ هەڵدەبژێرێ.
ئاماژەی بەوەش داوە: دیاردەی کۆچی گەنجان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ بەرپرسان،چونکە گەنجان سەرمایەی ووڵاتن و هەرکات ووڵات بێ سەرمایەبوو داهاتوویەکی تارێک چاوەڕێی دەکات .
ڕاشی ئەگەیەنێ: پێویستە هەرچی زووترە حکومەتی هەرێم کاری جددی لەسەرچارەسەری ئەم گرفتە مەترسیدارە بکات و لەوەبگات کە داهات و سامانی ووڵات هی هەموو خەڵکە نەک تەنها دەستەو تاقمێکی لێ سودمەندبێ و ئەوی تریشی بەناچاری ڕێی هەندەران بگرێتەبەر.