سی پی تی: لەمساڵدا تورکیا ٨٢ شوێنی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردوە

رێکخراویCPTی ئەمریکیی رایگەیاند، ئەمساڵ تورکیا زیاد لە ٨٠ شوێنی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردوە و هەشت هاووڵاتیی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی تورکیاوە ٦٠٠ گوند مەترسیی چۆڵکردنیان لەسەرە.

ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی کامەران عوسمان رایگەیاند، تورکیا تەنها لەمساڵدا ٨٢  شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردوە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەشت هاووڵاتیی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە و سێیانی تریش برینداربوون.
ئەوەشی وت: لەو هەشت کەسەی کوژراون، چواریان لە پارێزگای دهۆک و چواریان لە سلێمانی بوون، ئەو سێ کەسەی برینداریش بوون، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، لەساڵی 2015ەوە تا ئێستا، 147 کەس لە هێرش و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا کوژراون و 219 کەسی تریش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی 158 گوند چۆڵکراون و 600 گوندیش مەترسیی چۆڵکردنیان لەسەرە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …