دیپلۆماتی ئیتاڵی: ئیتر کاتی ئەوەیە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیتاڵیا فرانکۆ دانیەلی رایگەیاند، “ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. دەبێت لە چوار لای جیهان لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەنگ هەڵببڕدرێت“.

مافناس فرانکۆ دانیەلی کە پشتیوانی لە کەمپینی ‘ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ دەکات، ئاماژەی بە گرنگیی و پێویستی گەورەکردنی کەمپینەکە کرد.

فرانکۆ دانیەلی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨-٢٠٠٠ کاتێک ماسیمۆ دالێما سەرۆکوەزیران بوو، هەروەها لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٨ لە سەردەمی حکومەتی سەرۆک وەزیران رامانۆ پرۆدیدا وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا کاری دەکرد. دانیەلی ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیریی چڕ و توندکراوی دەوڵەتی تورک لەسەر  رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا و لە پێناو ئازادیی جەستەیی ئەودا بانگەوازی راگەیاند.

یاساناس فرانکۆ دانیەلی قسەی ی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیریی دژوار لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی یاسای مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە و وتی، “تورکیا دەبێت پێوانە دیموکراتیکەکان لە رووی یاسای نێونەتەوەیی ئەنجومەنی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان قەبوڵ بکات کە بناغەی کۆمەڵگا دیموکراتیکن و ئەو پەیماننامانەشی واژۆکردوووە. تورکیا پێوانە بنچینەییە دیموکراتیکەکانی وەک ئازادیی کەسی کە مافی بێ ئەملاولایە، بۆ هەموو کەس قەبوڵ ناکات. وەک لە نمونەی عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبینرێت، تورکیا بە گوێرەی زۆر پەیماننامەی نێونەتەوەیی ناجوڵێتەوە کە هەر خۆی واژۆی کردوون“.

ناکرێت لە زینداندا بهێڵدرێتەوە

فرانکۆ دانیەلی وتی، “هەلومەرجی زیندانی ئیمراڵی کە عەبدوڵا ئۆجالان تیادا زیندانیە مەترسییدارە و بەم جۆرە بەردەوام بوو، “بە بڕوای من، کاتی ئەوە هاتووە کە عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان ئازاد بکرێت. نابێت چیتر عەبدوڵا ئۆجالان لە زینداندا بهێڵدرێتەوە“.

یەکێتیی ئەوروپا لەبەرامبەر گۆشەگیریی بێدەنگە

دانیەلی ئماژەی بە بەرپرسیارێتی ئەوروپا لە پرسی بەدیلگرتن و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: “لەنێوان مافەکانی مرۆڤ وبەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندا بەردەوام شەڕ هەیە. ئەو دۆخە بەردەوام بووەتە بناغەی پەیوەندی نێوان دەوڵەتان. پەیوەندی بەرژەوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان دەبنە مایەی ئەوەی چاو بەسەر زۆر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤدا دەنوقێنن. یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی بەر بە کۆچبەران بگرێت کە دەیانەوێت رووبکەنە ئەوروپا، هاوکاری ئەردۆغان دەکات، هاوکات چاویش بە سەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەنوقێنێت. بێدەنگی بەرامبەر هەلومەرجی راگرتنی ئۆجالانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییەی یەکێتیی ئەوروپا و ئەنقەرە“.

دەبێت کەمپینی ئازادیی گەورەتر بکرێت

پارێزەر فرانکۆ دانیەلی رایگەیاند کە ئەو پشتیوانیی لە کەمپینی ‘ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ دەکات و ئەەی خستەڕوو کە دەبێت کەمپینەکە باشتر گەورەبکرێت. دانیەلی وتی، “بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، چەندین ساڵە زۆر دەستەبژێری وەک نوام چۆمسکی لە هەوڵدان. ئێمە پشتیوانیی لەم کەمپینە دەکەین کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. لەبەر ئەوە بە بڕوای من دەبێت لە چوار لای جیهانەوە دەنگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵببڕدرێت”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …