هەپەگە: ڕاگەیندراوێکی بەپەلە

هەپەگە داوا لە لایەنە سیاسییەكان و توێژە جیاوازەكان دەكات، ڕێگریی بکەن لە دروستبوونی  شەری کورد بە کورد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك هەوڵەکانی پەدەکە بۆ دەستپێکردنی شەڕ بەرامبەر گەریلاکانی کوردستان و بڵاوکردەوە و هۆشدارییدا لەوەی، کە پەدەکە خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا شەڕ دژی گەریلاکانی کوردستان بکات. هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، پەدەکە خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا شەڕ دژی گەریلاکانی کوردستان بکات و هۆشداریی دەدات لەوەی، هێرشکردنە سەر هێزەکانیان بە واتای دەستپێکردنی شەڕێکی گشتیی دێت

ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیەندراوەکەدا : ئەوە دەزاندرێت کە لە ئاڤاشینەوە هەتا مەتینا لە ناوچەیەکی بەرفراواندا ئێمە شەڕێکی سەخت لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین، بەتایبەت لەدوای ٢٥ی ئایارەوە شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکدا بەڕێوەدەچێت لە سنووری مەتیان-ئامێدی، دەوڵەتی تورک تەکنەلۆژیای سەردەم و چەکی کیمیایی بەرامبەر هێزەکانمان بەکاردەهێنێت، سەرباری ئەوەش ناتوانێت پێشڕەویی بکات. هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاشیگەیاندووە” ئەم شەڕە لەنێوان گەلی کورد و داگیرکەری تورکدا شەڕێکی زۆر مێژووییە، بەڵام بەگوێرەی قسەی بەرپرسێکی پەدەکە کە بەناوی یاریدەدەری وەزیری پێشمەرگەوە قسەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا قسەکانی پارێزگاری دهۆک، بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەستمان کەوتووە، هێزەکانی پەدەکە ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەی دەست بخەنە ئەم شەڕە ستراتیژییەی نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکەوە

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی چیای مەتینا شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکان و سوپای تورک بەڕێوەدەچێت و جەختدەکاتەوە، ئەگەر هێزەکانی پەدەکە باشووری مەتینا بگرن، ئەوکات پیلانی گەمارۆدان و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک سەردەگرێت، کە دەیەوێت دژی هێزەکانمان ئەنجامی بدات، بەوشێوەیەش پەدەکە بەشداریی لەو هەنگاوەدا دەکات، کە بۆ لەناوبردنی ئێمە داڕێژراوە. هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئەو پیلانەی پەدەکە لەسەر مەتینا بە مەترسیدار ناودەبات و بەلای ئەوانەوە وەک ڕاگەیاندنی شەڕ تەماشا دەکرێت و ڕوونی دەکاتەوە، لە شوێنە گرنگەکانی شەڕی مەتینا هێزی ئەوان هەیە، بەدەستهێنانی ئەو شوێنانە تەنها بە هێرش دەبێت، ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ دێت، کە هیچ کات لەئاست خواستی ئەواندا نییە. ئەم دۆخە دەچێتە ئەو واتایەی کە پەدەکە پشتگیرییەکانی تائێستای بۆ دەوڵەتی تورک دەگەیەنێتە ئاستێکی بەرزتر، ئەمەش دەبێتە بەدیهاتنی ئەو خواستەی دەوڵەتی تورک، کە دەیەوێت شەڕەکە بکاتە شەڕی کوردان، دەبێت ئەوە بزانرێت؛ بەشداربوونی پەدەکە بەمشێوەیە لە شەڕدا، واتە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە مەتینا، ئەوە تەنها لە مەتینا نامێنێتەوە و بە واتای دەستپێکردنی شەڕێکی گشتیی دێت”.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە داوا لە لایەنە سیاسییە خاوەن بەرپرسیارێتییەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و دەزگا وڵاتپارێزەکانی باشووری کوردستان و هەموو هێزە کوردستانییەکان دەکات، کە ئەرک و بەرپرسیارێتییان جێبەجێ بکەن و ڕێگریی بکەن لە دروستبوونی هێرشێکی لەمشێوەیە. بۆ ئەوەی شەڕ نەبێتە شەڕی نێوان کورد، هەتا ئێستا ئێمە لە بەرزترین ئاستدا بەرپرسیارێتیی خۆمان بەجێ هێناوە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان لە سەنگەرەکاندا، ئەوا هێزەکانیشمان خۆیان دەپارێزن، بۆیە ئاشکرایە قۆناغەکە بەرەو ئاستێکی زۆر مەترسیدار دەچێت، بۆیە داوا لە گەلەکەمان و هێزە وڵاتپارێزەکان دەکەین، کە لەم پرسەدا ئەرک و بەرپرسیارێتییان جێبەجێ بکەن.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *