دەستبەرداری ھەڵوێستی نەتەوەیی و وڵاتپارێزیی نابین  

دەستبەرداری ھەڵوێستی نەتەوەیی و وڵاتپارێزیی نابین

جارێکی تر دەوڵەتی فاشستی تورکیا، رووی رەش و تیرۆریستی خۆی نیشاندا و پێشنیوەۆڕی رۆژی دووشەممە ٦/١١ ھێرشی تیرۆریستیی بەدرۆن کردەسەر خەڵکی نیشتیمانپەروەر و بێچەک، لە گوندی بۆسکێنی سەر بەقەزای رانییە لە دەڤەری راپەڕیین  کە بەداخەوە بووە ھۆی بریندار بوونی  دوو مرۆڤی کورد.

 ئاشکرایە ئەو ھێرشە تیرۆریستیانەی  تورکیا، دەستی ئەو سیخوڕو خائینانەی لەپشتە کە زۆریان نەماوە بکەونە بەر سزای دادگای گەل و بۆ ھەتا ھەتایە شەرمەزار بن، ھاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە  بوێرە ھەر وەک چۆن تەلیسمی ترس و تۆقاندنی بەعسییە فاشیستەکانی شکاند،  گومانی تیادانییە  ھەر لێرەوە دەستی رەشی خائینان دەشکێنرێت، ھاووڵاتییانی دەڤەری راپەریین ھۆشیاریی و وڵاتپارێزییان لە ئاستێکدایە  ھەرگیز بەو کارە تیرۆریستییانەی  تورکیای فاشست  و سیخوڕە ترسنۆکەکانی  دەست بەرداری ھەڵوێستە نەتەوەیی و وڵاتپارێزییەکانیان نابن، ھیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

روورەشیی و ریسوایی بۆ داگیرکەر و خائینان

 تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – ئەنجومەنی ھەرێمی راپەڕیین

٢٠٢٣/١١/٦

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …