ئەندام پارلمانێکی عێراق، ژمارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی عێراقدا ئاشکرا دەکات، داواشدەکات حکومەت پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسێرێت.
فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پارلمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق راگەریاندوە، لیژنەکەیان پشتیوانیی بۆ دۆسێیەی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا دەکات، بەڵام تورکا وەڵامناداتەوەو لەدۆسێیەی ئاو و زیادکردنی بەشە ئاوی عێراق ئامادەی هیچ هاوکارییەک نییە، هەربۆیە داوادەکەین، بەغداد پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسێرێت، ئەوە سەرەڕای بوونی نزیکەی 90 بنکەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەناو خاکی عێراق دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە 24 میلیارد دۆلار، ئەوە جگە لەکارکردنی نزیکەی 600 کۆمپانیای وەبەرهێنانی تورکیا لەناو ناو عێراق دا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، هێشتا تورکیا ئامادەنییە پشکی ئاوی عێراق بەربداتەوە.