تەڤگەری ئازادیی سەردانی سەرۆکی سابئەی مەندائی جیهانی کرد

بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی سابئەی مەندائییەکانی کرد،  سەرۆکی سابئەی مەندائیی جیهان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە تەڤگەری ئازادیی بە شێوەیەکی نیشتمانیی بییرئەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی ناوەندی سابئەی مەندائی لە شاری بەغدادی پایتەخت کرد و لەلایەن “فەزیلە ريش ئومە ستار جەبار حلو” سەرۆکی سابئەی مەندائییەکانی جیهان پێشوازیی لێکرا.

کەرکوکیی لە سەردانەکەیدا، سیاسەتی تەڤگەری ئازادیی بۆ سەرۆکی سابئیەی مەندائیی روونکردەوە، وتی: باسمان لە فیکری تەڤگەری ئازادیی بۆ پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. هەروەها باسیشمان لە سابئەی مەندائیی، کاکەیی، ئێزیدیی، شەبەک، فەیلیی، مەسیحیی و ئەرمەنیی و ئاشووریی کرد کە ئەم پێکهاتانە بوونەتە نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ هەوڵدرا ئەم پێکەوەژیانە تێکبدەن، بەڵام پێکهاتەکان عاقڵ بوون و نەکەوتەنە دوای ئەم کارە تێکدەرانەیە، هەربۆیە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان توانیان پێکەوە بژین.

 جەختی لەوەکردەوە: کاری تەڤگەری ئازادیی ئەوەیە کە ئەم پێهاتانە بەردەوام دانووساندن بکەن و یەکتری قبوڵ بکەن، هەر بۆیە عێراقیش بەو پێهاتە  ئایینیی ونەتەوەییەوە جوانە، ئەمەیش لای تەڤگەری ئازادیی هێزێکە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت، خاڵێكی جوان و بەهێزە نەک خاڵێکی لاواز کە ئێمە لاواز و پارچە بکات. 

بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی ئەوەشەوە گفتوگۆمان کرد کە ئەم پێکهاتانە بتوانن بە شێوەیەکی دیموکراتیی کاربکەن، هەروەک ئەوەی لە رابدرووشدا وەک تەڤگەری ئازادیی وتومانە ئەم پێکهاتانە مافی خۆیانە کە لە چوارچێوەی سیستمی لامەرکەزیی عێراقدا، جێگەی خۆیان هەبێت و کاربکەن.

لای خۆیەوە، سەرۆکی سابئەی مەندائییەکانی عێراق و  جیهان، خۆشحاڵیی خۆیدەربڕی کە تەڤگەری ئازادیی، بە شێوەیەکی نیشتمانیی بییردەکاتەوە بۆ هەموو عێراقییەکان و تەنها بۆ کورد کار ناکات.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …