بۆ گەیاندنی رەخنە و کێشەکان لایەنە کوردییەکانی کەرکوک لەگەڵ یونامی کۆبوونەوە

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ لایەنە کوردییەکانی کەرکوک جگەلە پارتی بۆ گەیاندنی رەخنە و کێشەکانی کەرکوک لەگەڵ یونامی کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٥/١٠ سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە ماڵپەڕی تەڤگەر پریسی راگەیاند، کۆبوونەوەی لایەن و حیزبە کوردییەکانی کەرکوک لەگەڵ یونامی لەبارەی کێشەی زەویی جوتیارانی کوردەوە بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکراوە لەبارەی گەندەڵیی و جیاکاریی لە خزمەتگوزاریی گەڕەکەکانی کەرکوک و ئەو خروقاتانەی لە شارەکە ئەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …