گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵنەکراوە

پارێزەری سەرکردەی گەورەی ڕەشپێستی جیهان، نیلسۆن ماندێلا ڕایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵنەکراوە و وتیشی، نابێت مامەڵە بە دیداری خێزان و پارێزەران بکرێت.

سیراج دسای، پارێزەری ڕێبەری کۆچکردووی ئەفریقای باشوور، نیلسۆن مادێلا لە کۆنفرانسی “لە دژی گۆشەگیری، مافی ئاشتی”یە لە ئیستانبول قسەی کرد و باسی لە ئەزموونی ماندێلا و کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقی کرد و ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی دیداری پارێزەران و چاوپێکەوتنی خێزانی لەگەڵ ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و قبوڵ ناکرێت.

دسای ڕایگەیاند ساڵانێکی زۆر شەڕیان کردووە و خەڵکی ئەفریقای باشوور نرخێکی قورسیان داوە و نێلسۆن ماندێلا کێشەی دیموکراسی لە وڵاتەکەیاندا چارەسەر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هەڵمەتێکی جۆراوجۆریان بۆ دیموکراسی لە ئەفریقای باشوور ئەنجامداوە، هەربۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقی لەلایەن هەندێک بە “تیرۆریست” وەسف کراوە، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پرۆسەکانی ئەو تێکۆشانە کرد کە ئەوان شەڕیان کردووە و لە ئەنجامدا سەرکەوتوو بوون.

ڕوونیکردەوە قەدەغەکردنی پارێزەران و خێزان لەزیندانیان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە ئەمەش پێشێلکردنی یاسا جیهانی و نێودەوڵەتییەکانە، چونکە هیچ قەدەغەکردنێک نییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسێک لە یاسادا گۆشەگیریی مرۆڤ بە تەواوی قبوڵ ناکرێت.

ئەوەشی وت: نابێت هیچ سەودایەک بۆ چاوپێکەوتنی خێزان و پارێزەران بکرێت ئەمەش پێشێلکردنی مافێکە لەڕووی یاسای مافی مرۆڤەوە پێویستە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش لە دژی گۆشەگیری بوەستێت و ڕێگری بکات لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

دسای بە پێویستی دەزانێت: بڕیاری سیاسی بۆ ئازادکردنی ئۆجالان بدرێت ئەم بڕیارەش دەبێت مەعقول و ژیرانە بێت ئازادکردنی ئۆجالان هەنگاوێک دەبێت بۆ ئاشتی کۆمەڵگا.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *