بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕاگەیاندراوێکی دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک بڵاوکردەوە

دوای تەواوبوونی کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک، بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.

ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ڕاگەیاندراوی کۆڕبەندەکەی  خوێندەوە و سوپاسی هەموو ڕاگەیاندکاران، میوانەکان و گەلی شەنگال-یان کرد کە لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوون. تیایدا هاتبوو: ئێمە شەنگال بە ماڵی هەموو عێراقییەک و ئەوانە دەزانین کە خۆیان بە پشتیوان و بارهەڵگری کۆمەڵگەی ئێزدی دەزانن، بۆیە ماڵ ماڵی ئەوانیشە و بەخێربێن.

جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال، جەختیکردەوە: دەبێت ئێمە جارێکی تر ئەوە بیر بخەینەوە، کە لە کاتی فەرمانەکەدا تەنها شاگردەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان گەیاندە ئێرە و بە هانامانەوە هاتن. ئەوە ماوەی ٢٤ ساڵە سەرۆک ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا دەستبەسەرکراوە. ئێمە ئەو گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین و ئیدانەی دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ دەکەین.

دوێنێ شەممە ٢٥/٢/٢٠٢٣ لە هۆڵی ئازادیی لە شارۆچکەی شەنگال کۆڕبەندی “چارەسەریی کێشەکانی عێراق لە نەتەوەی دیموکراتیکدایە” بە ئامادەبوونی ٤٥٠ میوان بەڕێوەچوو.

لە کۆڕبەندەکەدا نووسەران، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، نوێنەرانی گروپە باوەڕدار و ئاینییەکانی باشووری کوردستان و شارەکانی عێراق لەچەندین ناوچەی عێراقەوە بانگهێشتی کۆڕبەندەکە کرابوون. چەندین میوان لە بەغدا و ناسریە و چەند ناوچەیەکی تر و ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی عێراق، ڕێکخراوەکانی ژنان، نوێنەران و ئاسایشی عێراق بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کرد.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *