ڕانیە:  پرسەی شەهید مزگین و چاڤەڕی بەڕێوەچوو 

 

لەپرسەی دووشەھیدا لە ڕانیە سۆزی درێژەدان بە خەباتیان درا و دایکی  شەهید چاڤەڕێش دەڵێت سەربەرزم بە شەهید بوونی کچەکەم.

دوای نیوەڕۆی  یەک شەممە١٥/٥/٢٠٢٢ لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین پرسەی ھەریەک لە شەھیدان  (سوھام قادر ناسراو بە چاڤرێ فریشەتە- خەڵکی باشووری کوردستان) و (حەلیمە ئەفەندەک ناسراو بە مزگین ڕۆناھی – خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان) بەرێوەچوو.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان، دواتر لە لایەن هەڤاڵ  سارا کەریم، وتاری کۆمیتەی خانەوادەی  شەھیدانی پەکەکە لەباشووری کوردستان خوێندرایەوە کە تێدا هاتبوو: لەو كات وساته ميژووییەدا که لێره وەستاوین مێژوو به خوینی هەڤاڵانمان دەنوسرێتەوە، دۆخێکی مەترسیدار ڕووبەڕووی گەلی کورد ده بێتەوە و پیلانگێڕانی نێو نەتەوەیی به هەموو هێزیانەوه هاوکاری دەوڵەتی فاشستی و شەڕی ئەردۆغان دەكەن بۆ له ناوبردنی گه لی کورد و دەستکەوتەكانی.

لە مەراسیمەکەدا محەمەد عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی وتەیەکی پێشکەشکرد ڕایگەیاند، لە کاتێکدا دەبین کە ژنانی ئێمە لە پێناو پاراستنی خاک و نیشتیماندا گیان دەبەخشن و شەھیددەبن، بەڵام ھەندێ ھێز و لایەن ھاوکاری دوژمنانی گەلی کورد دەکەن بۆ داگیر کردنی کوردستان.

محەمەد عەبدوڵا: داوای لەتەواوی لایەنە سیاسیەکان کرد کە چیتر بێ دەنگ و ھەڵوێست نەبن و لەبەرامبەر ئەو پیلانە گەورەیەی کە لەدژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، ئیتر کاتی بێ دەنگی نەماوە و ھەموو بێدەنگیەک شەرمەزارییە.

هەروەها حەلیمە ئیسماعیل، دایکی شەھید چاڤرێ فریشتە، لە وتەیەکیدا وتی: شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم سەربەرزم بە شەهیدبوونی لە پێناو ئازادکردنی ھەرچوار پارچەی کوردستان شەھید بووە.

دایکی ئەو شەهیدە پەیامێک بۆ گەلی کورد دەنێڕت و دەڵێت: تێبکۆشن لە پێناو ئازادکردنی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد:  ئێمە ناوەستین و بەردەوام لە دژی تورکی داگیرکەر دەوەستینەوە و بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان. پرسەکە بە بەشداری دەیان کەس بەڕیوەچوو، هەر لە پرسەکەشدا  وەک هەڵوێستێک بۆ پشتیوانی لە گەریلا گەنجێک بەڵێنیدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات و چەکی شەھیدان ھەڵبگرێت.

 

س-ع

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *