سەکۆی دژی داگیرکاری دوا لە هەموو لایەک دەکات یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن دژی هێرشەکانی دەولەتی تورکیا.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١/٧/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی و لەبەردەم نوسینگەی نوێنەرانی عێراق، سەکۆی دژی داگیر کاری هەڵوێستی خۆی دەربڕی دژی هێرشەکانی دەولەتی تورکیا. بەختیار مستەفا نوێنەری سەکۆی دژی داگیرکاری بەیاننامەیەکی خوێندەوە و کە تێدا هاتبوو: ئەم ڕژێمە هیچ پێوەرێکی ویژدانی و ئەخلاقی و ئاینی نیە و هەرگیز گوێ بەوەنادات کە کێ دەبێتە قوربانی.
باسی لەوەشکرد: دەوڵەتی تورکیا، کوردستان و کوردی لێبۆتە مۆتەکە و دێوەزمە. خەڵکی مەدەنی شەهید دەکات و دار و ڕەز و باخی خەڵکی دەسوتێنێت و ئاژەڵی هاوڵتیان لە ناودەبات.
ئەوەشی ڕاگەیاند: هەموو خەڵک دەزانێت کە لە کۆبونەوە سێ قۆڵییەکەی تورکیا و ڕووسیا و ئێران بەدەستی بەتاڵ هاتە دەروە و خۆی بەشکست خواردوو دەبینێت. هاوکات ئەردۆغان و حیزبەکەشی لە ناوخۆی تورکیادا لە پاشەکشیدان. ئەمە لێدوانە لە کاتیکدایە کە دوێنێ لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە هاوینەهەواری گەشتیاری بەرخی لە زاخۆ بۆردومان کرد كە 20 گەشتیار بوونە قوربانی.
س_ع