تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_ڕژاک و کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، خانەوادەی شەهید ڕێدوور و سۆران مامە حەمەیان بەسەرکردەوە، تارا حسێن وتی” بابەهەمان ڕۆحیەتی شەهیدەکانمان تێکۆشان بکەین، ئەویش تێکۆشانە دژ بە داگیرکاریی و دژ بە هێڵی خیانەت’.
ئەمڕۆ یەکشەممە١/٥/ ٢٠٢٢لە شاری سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_ڕژاک و کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، سەردانی گڵکۆی شەهید ڕێدووریان کرد و لەسەر مەزاری شەهیددا تەواوی شەهیدان بەبیرهێنرانەوە، پاشان سەردانی ماڵی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە حەمە کرا.
تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندوو گوتی:” ئێمە ئەمڕۆ وەک هەموو ساڵێک لە ڕۆژی عارفەدا دێینە سەر مەزاری شەهیدان، ئەمڕۆش هاتووین بۆ سەر مەزاری شەهید ڕێدوور و لە کەسایەتی شەهید ڕێدووردا تەواوی شەهیدان بیر بهێنینەوە’.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە ئەمڕۆ لە بارودۆخێکی ناسەقامگیر و دۆخێکی سیاسیدا ژیان دەکەین، دەبێت هەموومان بەهەمان ڕۆحیەتی شەهیدەکانمان تێکۆشان بکەین و ئەویش تێکۆشانە دژ بە داگیرکاریی و دژ بە هێڵی خیانەت. پێویستیشە ئێمە تێکۆشانەکانمان زیاتر و زیاتر بکەین و بەناوی هەڤاڵانمانەوە لە تەڤگەری ئازادیی درێژە پێدەری ڕێ و ڕێبازی هەڤاڵان دەبین و خەبات و تێکۆشان دەکەین’.