پارتی هێزێکی نوێ بۆ رێگە خۆشکردنی سوپای تورک دروست ئەکات

پارتی لە ناوچەی برادۆست، هەوڵئەدات بەدروستکردنی هێزێک بەرخودانی برادۆستییەکان بشكێنێت و رێگە بۆ سوپای تورکی داگیرکەر خۆشبکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەی برادۆست، بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی راگەیاندوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، ماوەی چەند مانگێکە هەوڵی کۆکردنەوەی هێزێک ئەدات لە ناوچەی برادۆست کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی ١٠٠٠ هەزار چەکدارە.

سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزەی پارتی دروستی ئەکات، سەر بە سوپای بارزان ئەبێت و لە لایەن مستەفای بچووک کوڕی مەسعود بارزانیی بەڕێوە ئەبردرێت و سەرپەرشتیی ئەکرێت، لە سەربازگەیەک لە نزیک فیشخابوور  لە رووی سەربازیییەوە ئامادە ئەکرێن و دواتر بۆ ناوچەی برادۆستیان ئەگوازنەوە، تا ئیستا ٦٠٠ کەسیان ئامادە کردوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوچەی برادۆست، لە ناوچەکە نمایشی سەربازییان کردوە بۆ چاو ترساندنی خەڵکی ناوچەکە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی فورات، ئاماژەی بە ئامانەجەکانی دروستکردنی ئەو هێزەی لەلایەن پارتییەوەی روونکردەوە وتی: “بۆ تیكشکاندنی بەرخودانی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستە، لەبەرامبەر داگیرکاریی، هەروەها زیادکردنی دەسڕۆیشتوویی پارتییە لە ناو برادۆستییەکان، چونکە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک برادۆستییەکان رەتیئەکەنەوە خۆیان ڕادەستی پارتی بکەن”.

وتیشی: “یەکێک لە ئامانجەکانی تری ئەو هێزە ڕێگە خۆشکردنە بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە،  جیالەوە گەمارۆدانی پەکەکەیە لە ناوچەی برادۆست و هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕە لە نێوان کوردداندا”.

بەپێ ئەو ڤێدیۆ و وێنانەی گەیشتونەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات، پارتی لە ناوچەی برادۆست مانۆڕێكی سەربازیی لە ناوچەی برادۆست بەو هێزە کردەوە بە ئامانجی چاوترساندنی خەڵکی ناوچەکە.

شوێنی مەشقپێکردنی سەربازیی ئەو هێزەی نوێیە پارتی هەمان شوێنە کە پێشتر چەتەکانی بە ناو “پێشمەرگەی ڕۆژ” تێیدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردە کرابوون بۆ دژیاتییکردنی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …