تورکەکان ھێندە دڕندەو فاشستن،لەھیچ کام لە داگیرکەرەکانی , تری کوردستان ناچن

 ئیببراهیم فەرەج

ئەمەوێت بەقسەیەکی بەڕێز ئارام ئەحمەد دەست پێ بکەم کەدەڵێت( تورکەکان ھێندە دڕندەو فاشستن،لەھیچ کام لە داگیرکەرەکانی , تری کوردستان ناچن،دەڵێت بچۆرە تاران بڵێ کوردم خەڵکی کوردستانم،ھیچ کاردانەوەیەکی شۆڤێنی نابینی،بچۆرە بەغداو بەصرەو دیمەشق بەھەمان شێوە،بەڵام نەلەئەنقەرەو ئەستەمبوڵ نە ھەتا لەئەوروپا ناتوانێت لای تورکێک بڵێیت من کوردم و خەڵکی کوردستانم،یەکسەر دەڵێت کوا کوردو کوا کوردستان ھەیە، ئەڵێی بیبەری تون ئەکەیت بەقونیانا ھەڵدەبەزنەوە).
جا سی ساڵە دەوڵەتی دڕندەو دژە کوردی تورکیاو پێشتریش کەصدام ویستی مافی کورد بدات جا کەم بێت یان زۆر . دەوڵەتی فاشستی تورک ،نەیھێشت ئەو مافانە بەکورد بدات .
ئێوەسەرنج بدەن بەڕێزان ، چۆن دژایەتی و دوژمنایەتی کوردی ئازادیخوازو بەئەخلاق دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەشەنگال،تەنانەت زۆر جار بەفڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی گەریلاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەئامانج دەگرێت ،شەھیدیان دەکات.
ئەمە جگە لەوەی لە١٩٨٤ کەپەکەکە شۆڕشی بەچەک دەست پێ کردووە. ھەموو ھەوڵێکی دڕندانەی داوە ئەو شۆڕشە ڕاستەقینەیەی کورد دابمرکێنێتەوە. ئیسرائیل و ناتۆو وڵاتانی کەنداوو دراوسێکانیشی ھاوکاریان کردووە،بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون و سەرکەوتووش نابن لەئایندە،چونکە ئەزموونی شەڕی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەی گەریلا لە سی و پێنج ساڵی ڕابردوو ئەو ڕاستیەمان پێ دەڵێت،کەھێزی گەریلا ھەمیشە لەنوێ بوونەوەو ئەزموون وەرگرتنی بەردەوامی شەڕی شۆڕشگێڕیدایە .
بۆیە دواجار سەرکەوتن بۆ کوردی ئازادو دیموکرات و بەئەخلاق و گەریلاکانیەتی.
ئەو پیلانگێڕیە ھەرێمی و نێو دەوڵەتیەی لەسەر قەندیل ،شەنگال ، مەخمور تەنانەت ڕۆژێاواش ھەیە. پیلانێکی قورسەو حەسەن خەیری و زیابەکان ڕۆڵی چەپەڵیان تیایدا ھەیە .سەرەڕای داگیرکەران و دەوڵەتانی زل ھێز.
لەھەموویان قێزەونتر حەسەن خەیریەکانن،بەواتایەکی تر خائینە کوردەکانن،ئەو فاشستە تورکەی لەسەرەوە کاک ئارام و ئێمە ئاماژەمان پێداوە،تۆ بێیت بەخۆت بڵێی کورد کەچی ھاوکاری ئەوجۆرە لەتورک بکەیت .
ئەی ئێوە خائینەکان ئەزموون لەشێوازی کوشتنی حەسەن خەیری وەرناگرن،کەلەئێوە زیاتر خزمەتی بە ئەتاتورک کرد،ئێوە نیو ھێندەی حەسەن بەگ خزمەت بەتورک ناکەن،ئەو بەشێک بوو لەپارچە پارچە بوونی کورد .
ئێوە ئێستا ڕاستە وەکو خۆتان دەڵێن سێ ھەزار کوردتتان،بۆ بەدەستھێانی متمانەی تورک،لەشەڕ دژی پەکەکە، بەکوشت داوە،کەچی ھەر متمانەتان پێ ناکەن، ئێ ئێوە لەشەڕ کردنتان بۆ سەرکەوتنی تورک بەسەر پەکەکە شکستتان ھێناوە. حەسەن بەگ سەرکەوتوو بوو کوشتیان،ئەی ئێوە کەسەرکەوتوو نەبوون چارەنوستان چییە؟؟
بۆیە ئەتوانم بڵێم، ئەو کوردەی ھاوکاری فاشیزمی تورکی بکات لەپیلانەکەیدا ، قێزەونترین و خائین ترین کوردی ناو مێژوو دەبێت .
حکومەتەکەی کاڤمیش لەئێستا بەگەمارۆدانی شەنگال و مەخموور و بردنی لەشکر بۆ شەنگال . کارێکی ناقانونی نادەستووری دەکات. چونکە بەفەرمانی دەرەکی دەوڵەتی تورکیاو پارتی دەیەوێت شەڕێکی ناوخۆی خوێناوی ھەڵگیرسێنێت .
ئەیەوێت بەدەستی عێراقیەکان خودی عێراقیەکان بکوژێت . لەکاتێکدا شەنگالیەکان ھیچ زیان و مەترسیەکیان بۆسەر خاکی عێراق نییە. بەپێی قانون و دەستووری عێراق ھەڵس و کەوت دەکەن.
کاڤمی گەر خوێنی عێراقیەکان بڕژێت بەرپرسیاری مێژوویی و قانونیش دەکەوێتە سەری ،چونکە شەنگالیەکان چەکیان بۆ خۆپاراستن ھەڵگرتووە نەک دژایەتی سوپای عێراق .
ئەمە جگە لەوەی ئەوەی ئێستا ڕێگرە لەداگیرکردنی عێراق ،لەلایەن تورکیاوە گەریلاو شەنگالیەکانن،سوپای عێراق نییە،عێراق و حکومەتەکەی،دەبێت پشتیوانی بەئاشتی چارەسەری دۆزی کورد بن لەتورکیا،دژایەتی گەریلاو شەنگالیەکان و دانیشتووانی کەمپی مەخموور نەکەن .
چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لەتورکیا سوودی زۆری بۆ عێراق دەبێت، سەرچاوەی ئاوی دیجلەو فورات لەکوردستانی تورکیایە،ئەگەر دۆزی کورد چارەسەر بێت،حکومەتێکی دیموکراتی لەتورکیا ھەبێت،ئەوا مافەکانی دراوسێیەتی باش دەپارێزرێت .
عێراق ترسی لە داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە نابێت ،ترسی لەبێ ئاوی نابێت .
بۆیە عەقڵانیەت ئەوەیە عێراق ھەرگیز نەبێتە بەشێک لەو پیلانەی تورکیا. چونکە دواجار سەرەی خۆیشی دێت،قەندیل و شەنگال گەرەنتی پاراستنی عێراقن .

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *