گوهدار زێباری حەوت مانگی تر سزاکەی بۆ درێژکرایەوە

 گوهدار زێباریی حه‌وت مانگى دیكه‌ سزاكه‌ى بۆ درێژكرایه‌وه‌، بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت زۆر بەداخەوە بڕیارێكی زاڵمانە بوو.

كامه‌ران سارمه‌مى پارێزه‌رى گوهدار زێبارى به‌ شارپرێسى ڕاگه‌یاند، سزاى زیندانیى گوهدار زێبارى حه‌وت مانگ درێژكرایه‌وه‌.
ووتیشى، بیانوى دادگا بۆ سزادانى ناوبراو گۆڕینى ده‌عامى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بوه‌ له‌ دایۆوه‌ بۆ تۆیۆتا.
گوهدار زێبارى یه‌كێكه‌ له‌و چالاكوانه‌ زیندانیكراوانه‌ى بادینان كه‌ به‌بیانوى سیخوڕیكردن و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى پشێوى له‌هه‌رێم ده‌ستگیركراون.

هاوکات بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان  راگه‌یاند، بەرلەوەی گوهدار زێباریی دەستگیربكرێت ئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆی مۆدێل 1993ی كڕیوە، لەبری ئەوەی لۆگۆی دایۆی لەسەر بۆنیتەكەی بوبێت، لۆگۆی تۆیۆتای لەسەربوە، ئەمڕۆ دادوەری دادگای كەتنی هەولیێر جارێکی تر حەوت مانگ سزایداوە، لەكاتێكدا ئەو جۆرە سزایانە 99%یان بە پێبژاردنی 15 هەزار دینارە.

وتیشی، زۆر بەداخەوە بڕیارێكی زاڵمانە بو، ئێمە هەرگیز چاوەڕێی ئەوەمان نەدەكرد، ئێمە و كەسوكارەكەی و خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی ئەوەبوین سبەینێ گوهدار زێباری ئازادبكرێت و بگەڕێتەوە ناو خانەوادەكەی.

هەروەها چێکی بکە

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی نامەی ئاڕاستەی سی پی تی کرد

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی سی پی تی (ئالان میچێل) کرد، تیایدا داوای کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *