موراد قه‌ره‌یلان وه‌ڵامی نامه‌ی منداڵێكی  ٨ ساڵان ئه‌داته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ، به‌ناوی فه‌ڕاشین ئاسمین له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نساوه‌ كارتێكی دیاری كه‌ خۆی وێنه‌ی گوڵێكی لەسەر کێشاوە و بڕی ١٠٠ یۆرۆ كه‌ له‌ خه‌رجی ڕۆژانه‌ی پاشه‌كه‌وتی كردوه‌، بۆ گه‌_ریلا ناردوه‌، فه‌رمانده‌ی بڕ_یارگه‌ی ناوه‌ندیی پا_راستنی گه‌لیش به‌ نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایەوە.

فه‌ڕاشین ئاسمین، كه‌ ته‌مه‌نی ٨ ساڵه‌ و له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له‌دایكبووه‌، له‌گه‌ڵ كارتێكی دیاریی كه‌ خۆی وێنه‌ی له‌سه‌ر كێشاوه‌، گوڵێك و بڕی ١٠٠ یۆرۆ، كه‌ له‌ خه‌رجیی رۆژانه‌ی پاشه‌كه‌وتی كردووه‌ بۆ گه‌ریلای ناردووه‌.

فه‌ڕاشین له‌سه‌ر كارته‌كه‌ نووسییویه‌تی: “هاوڕێ من ئێوه‌م زۆر خۆشئه‌وێت، به‌م پاره‌یه‌ی من، گۆره‌وی و ده‌ستكێش بۆخۆتان بكڕن”.

دوای ئه‌وه‌ی دیارییه‌ واتاداره‌كه‌ی فه‌ڕاشین گه‌یشته‌ ده‌ست گه‌ریلا، موردا قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل بە نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان نووسییویه‌تی: وێنه‌كه‌ی فه‌ڕاشین، په‌یام و پاره‌كه‌ی كه‌ ناردبووی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌و دیارییه‌ وره‌ی زیاتری به‌ گه‌ریلا به‌خشیی و وتی: به‌و پاره‌یه‌ بۆ گه‌ریلا گۆره‌وی و ده‌ستكێش ئه‌كڕێن، وێنه‌كه‌شی ده‌خه‌ینه‌ نێو ئه‌رشیڤی هه‌په‌گه‌-وه‌.

قه‌ره‌یلان له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ فه‌ڕاشین نووسییویه‌تی: “هاوڕێ به‌نرخه‌كه‌م، كچی جوانی كورد، ژنه‌ گه‌ریلا گه‌نجه‌كان دیارییه‌كیان بۆ ئاماده‌ كردووی و بۆیان ناردووی”، هه‌ره‌ها داوای له‌ فه‌ڕاشین كردووه‌، سڵاوی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به‌ گه‌نجان و منداڵانی كورد له‌ فه‌ڕه‌نسا بگه‌یه‌نێت”.

ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …