ANF Images

“هاوکاریکردنی سوپای تورکیا بەپێی دەستوری عێراق خیانەتی نیشتیمانیە”

لە شاری کەرکوک، لەژێر دروشمی (لەبەرامبەر هێڵی داگیرکاری و خیانەت با کوردستان بپارێزین)، گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەکەدا هەریەک نوێنەرانی لایەنی سیاسی شارەکە، چالاکوانی مەدەنی، پارێزەر، چالاکوانی مافی ژنان و چەند کەسایەتی رۆشنبیری شارەکە و چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری گردبوونەوەکە بوون بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوکارانی لەباشوری کوردستان.

لەگردبوونەوەکەدا هەژار کاکەیی پارێزەرو شارەزای یاسای نێودەوڵەتی و چالاکوانی مەدەنی بەناوی ئامادەبووانی گردبوونەوەکە بەیاننامەیەکی ئاڕاستەی هەریەک لە پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەتەوەیە یەکگرتووەکان و لایەنە سیاسیەکانی عیراق کرد، لە بەیاننامەکەدا چەند داواکاری کرا.

هەژار كاكەی لە گردبونەوەكەدا وتی: “بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و هەموو لایەن حزبە سیاسەكانی عێراق، وەكو لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە کە دەوڵەتی توركی داگیرکەر چەندین ساڵە هێرش دەكاتە سەر خاکی عێراق، بە تایبەت لە ناوچەكانی دهۆك، شەنگال، مەخمور، سلێمانی  و چەندین ناوچەی دیکە، هێرشەکانی تورکیا بە بیانوی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی، پێشێلكاری سەروەری خاكی عێراق دەکات و بنكە و بارەگاكانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە ناو خاكی عێراق زیاتر دەكات، بە تایبەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا زۆر مەترسیدارتربوونه‌وه‌، تەنانه‌ت لە زۆربەی هێرشەكان چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بەكارهاتووە، زەرەر و زیانی بەر ناوچەكە گەیاندوە”.

هەروەها لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هەژار کاکەیی داواکارییەکی چوار خاڵی پێشکەش بە هەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و هەموو لایەن حزبە سیاسەكانی عێراق کرد و وتی: ” داوا لە بەرێزتان دەكەین هەرچی زووە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكرێت:-

یەكەم/ بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لە ٥ی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە بۆ دەركردنی تەواوی هێزە بیانەیەكان لەسەر خاكی عێراق، بۆیە داوكارین ئەو بڕیارە لەسەر سوپای توركیا جێبەجێ بكرێت چونكە لە ئێستادا سوپای توركیا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بنكە و بارەگاكانی لەناو خاكی عێراق زیاتر دەكات.

دووەم/ پێویستە حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژ بە داگیركاری توركیا، هەروەها لە دادگا نێودەوڵەتیەكان ڕێكاری یاسایی بگرێتە بەر بۆ ناچاركردنی دەوڵەتی توركیا بە قەرەبوكردنەوەی مادی و مەعنەوی زیانلێكەوتووان.

سێیەم/ پێویستە لیژنەوەیەكی لێكۆڵینەوەی ورد دروست بكرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێز و لایەنانەی پشتیوانی سوپای داگیركاری توركیا دەكەن، بە توندی ڕێكاری یاسایی بگرنە بەر چونكە بەپێی دەستور ئەوە خیانەتی نیشتیمانیە، دەچێتە خانەی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە.

چوارەم/ بانگەواز لە تەواوی ڕێكخراوەكان وكەسانی ئازایخواز دەكەین، هەڵوێستی جدییان لەسەر ئەو هێرش و داگیركارییەی توركیا هەبێت، چونكە پلانی توركیا داگیركردنی كەركوك و موسڵە.

ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *