هاوغەمیی و دڵنەوایی بۆ قەزای حەمدانییە
بەناوی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی و هاوغەمیی خۆمان دەردەبڕیین بۆ دانیشتوانی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا، کە لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون؛ ئەمە رووداوێکی بەئازار بوو بۆ هەموو گەلانی عێراق.
دواوایش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەین، هەرچی پێویستە بۆ قوربانییانی روداوەکە بیکەن و ئەرکی سەرشانی ئەو خێزانانەی کە کەسێکان گیانی لەدەستداوە یان بریندار بوون، لە رووی دەروونیی و مرۆییەوە سووک بکەن، هەروەها رێکاری پێویسیتیش بگیرێنەبەر هەتا ئەم رووداوانە دووبارە نەبنەوە.
ئێمە جارێکی تر وەک تەڤگەری ئازادیی، پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی دانیشتوانیی قەزای حەمدانییە و هەموو هاونیشتمانیی عێراق دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، تەمانا دەکەین جارێکی تر ئەم روودوانە دڵی ئێمەی عێراقیی دانەخورپێنێت.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی – تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٣/٩/٢٧