بریکس بۆ سەربڕینی دۆلار هەنگاو دەنێت…  

ئا: باران

سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت و بانکی ناوەندیی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی گرتوویانەتەبەر قەیرانی دۆلار بەردەوامە، بەهۆی ئەو بڕیارانەشی لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێن ئابووریی عێراق هەر لەژێر هەژمونی ئەمریکادادەمێنێتەوە، ئایا بەچوونی عێراق بۆ ناو “بریکس” سەربڕینی دۆلار خێراتر دەکات؟

مەیلی عێراق بۆ پەیوەستبوون بە گرووپی جیهانیی بریکس گرنگ دەبێت، دوای ئەوەی هەوڵیدا دراوێک دەربکات کە ڕکابەری دۆلاری ئەمریکیی بێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە نفوزی واشنتۆن و سزاکانی بهێنێت کە لە ئەنجامدا ئابووریی زۆرێک لە وڵاتەکانی وێران کرد! جیاوازی سیاسیی یان بێتوانایی لە سەپاندنی ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی خۆی.

هەنگاو ڕزگاربوون لە ئەمریکا

باسی لە پێویستیی هەنگاونان بۆ عێراق بەرەو پەیوەستبوون بە گروپی بریکس. عەلی زوبەیدیی سەرکردە لە هاوپەیمانیی فاتح، جەختی لەسەر پێویستی ڕزگاربوون لە سنووردارکردنی گەنجینەی ئەمریکا و چوونە ناو گرووپی “جیهانی بریکس” کردەوە، لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکومەت بەبێ دەرچوون لە دەسەڵاتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆنترۆڵی نرخی بەرزی ئاڵوگۆڕیی دۆلار ناکات.

زوبەیدیی، بە مێدیا عەرەبییەکانی عێراقی راگەیاندوە، “دۆخی ئابووریی عێراق پێویستیی بەوەیە حکومەت پەیوەندیی بە گرووپی “برێکسی جیهانیی”ەوە بکات”. ئاماژەی بەوەشکرد کە “رزگاربوون لەو سنووردارکردنانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەر عێراقدا سەپاندوویانە”.

جەختی لەوەکردەوە “واشنتۆن بە کارتی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ تێپەڕاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، عێراق لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەهێڵێتەوە”، داوا لە حکومەت دەکات “پێویستە خۆی لە گەنجینەی ئەمریکا رزگار بکات و بچێتە ناو گرووپی بریکس”.

ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند: گرووپی بریکس، دوای پەیوەستبوونی زیاتر لە بیست وڵات پێیەوە، دیارترینیان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتە، کێبڕکێ لەگەڵ دۆلار دەکات و دەبێتە یەکەم دراو لە ساڵانی داهاتوودا، بەگوێرەی بەرنامەکە و ئەو ژمارانەی کە ئێستا وڵاتە گەورەکان کاری لەسەر دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “حکومەت بەبێ دەرچوون لە دەسەڵاتی گەنجینەی ئەمریکا، ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکات”.

هەنگاوێکی گرنگ بۆ عێراق

عەبدورەحمان مەشهەدانیی-شارەزای ئابووریی، رێبازی حکومەت بۆ رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی بریکس بۆ دەستپێکردنی دراوە ناوخۆییەکان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ وڵاتەکە دەزانێت و دەشڵێت، قەیرانی دۆلار بەردەوام دەبێت؛ ئەو سزایانەی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپێنراوە کە عێراق لێیەوە هاوردە دەکات.

مەشهەدانیی، بە مەعلومەی راگەیاندوە “پرۆژەی وڵاتانی بریکس بۆ دەرکردنی دراوێکی یەکگرتووی نێودەوڵەتیی دوور لە دۆلار پێویستی بە چەندین ساڵە”، ئاماژەی بەوەشکرد “کێشەی وڵاتەکە لە هاوردەکردندایە لە وڵاتانەوە بەبێ ئەوەی هەناردەی بۆ بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “بەربەستەکەی تر پشتبەستنی وڵاتانی دراوسێیە بە دۆلار بەبێ پشت بەستن بە دراوی بریکس لە ئەگەری ئەوەی عێراق پەیوەندی پێوە بکات و بە فەرمیی دراوەکە دەربکات، ئەمەش بەربەستێک لە بەردەم بازرگانییکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانە پێکدەهێنێت”، ئاماژە بەوە دەکات کە “حکومەت بەرەو ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی گروپی بریکس دەڕوات بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە ناوخۆییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ وڵاتەکە”.

لەبارەی قەیرانی بەرزی نرخی دۆلار، ئەو شارەزاییەی ئابووریی جەختیکردەوە: “قەیرانی دۆلار لە ئەنجامی ئەو سزایانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپاندویەتی کە عێراق بە دۆلار شمەک و کاڵایان لێ هاوردە دەکات، بۆیە قەیرانی دۆلار بەردەوامە”.

توانا مرۆیی و ئابوورییەکانی

گرووپی برێکس لە ساڵی 2006دا دامەزراوە، بە ئەندامێتیی هەریەک لەم پێنج دەوڵەتە: بەرازیل و روسیا و هیندستان و چین، باشووری ئەفریقا.

گرووپی بریکس بووتە یەکێک لە گرنگتریین رێکخراوە ئابوورییە جیهانییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامارەی گەشەکردن کە وڵاتانی ئەم گرووپە بە تێپەڕبوونی کات بەدەستیان هێناوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە مایەی سەرنجی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە.

​ گرووپی برێکس، زیاتر لە 20 دەوڵەت داوای ئەندامێتیان لەم گروپەدا کردوە، هەروەها بانگهێشتی سەرکردەی زیاتر لە 67 دەوڵەت و سەرۆک حکومەت بۆ کۆنگرەکەی کرا.

لە کۆنگرەی گرووپی “برێکس”دا چەندین ئامانجی ستراتیژیی خرانەڕوو لەوانە: دۆزینەوەی سیستمێکی هاوسەنگیی ئابووریی و نەهێشتنی ئەمریکا لە سەرکردایەتیی ئابووریی جیهان.

توانا مرۆیی و ئابوورییەکانی ئەو پێنج دەوڵەتە ئەندامەی برێکس ئەوراستییە ئەخاتەڕوو، ئەو پێنج دەوڵەتە بە یەکەوە %30ی قەبارەی ئابووریی جیهانیی و %18ی قەبارەی بازرگانیی و %26ی رووبەری جیهان و %43ی کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

هەروەها لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، ئەم گرووپە سێ یەکی دانەوێڵەی جیهان بەرهەم دەهێنن، هەوڵی دۆزینەوەی دراوێکی بۆ جێگرەوەی دۆلار دەدەن.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …