کرێکارانی بیانیی ساڵانە ٦٠٠ میلیۆن دۆلار لە عێراق ئەبەنەدەرەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، لە عێراق دەستی کاری بیانیی ئازادییەکی تەواوی ھەیە شایستەکانی لە کرێ و مووچەی مانگانە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دوای دانی باج و رەسمی یاسایی.
مەزھەر محەمەد ساڵح راویژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق بۆ کاروباری دارایی وتیشی، هەرەها پێویستە وڵاتانی بیانی رێگە بە عێراقییەکانی دەرەوە بدەن پارەکانیان بگوازنەوە بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، بێکاریی راستەقینە دەگاتە ١٦٪_ی کۆی ھێزی کار لە دانیشتوانی چالاکی ئابوریی و ژمارەیان دەگاتە شەش ملیۆن کرێکار لە بازاڕی کاردا جگەلە فەرمانبەرانی حکومیی؛ عێراق پڕە لە کرێکاری بیانیی کە زۆرینەیان لە کەرتی خزمەتگوزاریی سنوردار و بەرھەمھێنەری لاواز کاردەکەن و ئەکرێت بە ئاسانیی بە کرێکاری عێراقیی شوێنەکانیان پڕ بکرێتەوە.
جەختیشکردەوە: ساڵانە کرێکارانی بیانیی ٦٠٠ میلیۆن دۆلار لە عێراق دەبەنە دەرەوە، ئەوەش بووەتە ھۆی بەھەداردانی سەرچاوەیی دارایی وڵات و داھاتەکەی.
 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …