له‌ كه‌ركوك یادی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایەوە

ئه‌مڕۆ ١٦ی ئادار له‌ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا نوێنه‌ر  ئه‌ندامانی پارت و لایه‌ن سیاسیه‌ كوردییه‌كان له‌ باخچه‌ی باخان له‌به‌رده‌م قه‌ڵای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌. كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ٥ خوله‌ك هه‌موو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ داخران و ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون به‌ بێده‌نگمانه‌وه‌ یادی ئه‌و رۆژه‌یان كرده‌وه‌. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه‌) هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌بوون.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كه‌ركوكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگەی كوردستان كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌د په‌یوه‌ست به‌ یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و وتی، “ئه‌مڕۆ ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هات تێپه‌ڕی، كه‌ یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا دژی كورد به‌ڵكوو له‌ ئاستی هه‌موو جیهاندایه‌. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌ كوردستانییه‌كانی شاره‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌شداریمان له‌و مه‌راسیمه‌دا كرد. ئێمه‌ سه‌ری رێز بۆ هه‌موو شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو كوردستان داده‌نه‌وێنین”.

کۆمەڵ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، “یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌ باشوری كوردستان بووه‌ته‌ كولتورێك، كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانان بۆ راگه‌یاندنی هاوخه‌می و یادكردنه‌وه‌ی رۆحی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌ك ژیان و جوڵه‌ راده‌گرن”.

هاوسه‌رۆكی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی کەرکوک كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌د به‌و وتاته‌ كۆتایی به‌ قسه‌كانی خۆی هێنا، “به‌ رای ئێمه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و شاره‌كه‌ نه‌كراوه‌، به‌داخه‌وه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ هێشتاش له‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بێ به‌شه‌. هیوادارین كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خزمه‌ت به‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و داواكارین كه‌ داخوازی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كرده‌وه‌ بكرێته‌ پارێزگا جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ فه‌رمی بكرێته‌ پارێزگا”.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *