رژاک داوائەکات سوپای عێراق لە کەمپی مەخمور بکشێتەوە  

رژاک رایدەگەیەنێت، گەمارۆدانی کەمپی مەخمور لەلایەن سوپای عێراقەوە ئیدانە ئەکات و رایدەگەیەنێت: ئەبێت هێزەکانی عێراق لە کامپی مەخمور بکشێنەوە.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: سوپای عێراق دەیەوێت کامپی مەخمور تەلبەند بکات، بەڵام گەلی مەخموور لە دژی ئەو داسەپاندنە بەرەنگاری دەکات. گەلی مەخموور لە بەرامبەر سوپای عێراق بەرخودان دەکات. کاتێک سوپای عێراق تەقەی لە گەل کرد، گەلیش بە بەرد لە سوپای عێراقیان دا و سوپای عێراق ناچار بە کشانەوە بوو، لە تەقەکانی سوپای عێراق دا گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ئۆنەر بریندار بوو.

رژاک دەربارەی تەلبەندکردن و هێرشەکانی هێزە سەربازییەکانی سوپای عێراق، دژی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەشڵێت: هێرشەکان لەسەر داوای دەوڵەتی تورک ئەنجامدەدەرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوکارەکانی ناتوانن ئیرادەی گەلی کامپی شەهید رۆستەم جودی تێکبشکێنن. لەبەر ئەوەش ئێستا ڕێبازی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژیان تاقی دەکەنەوە. ئەو هێرشانە نیشانەی ڕووخان و تێکشاندنی هێزە داگیرکەرەکانە، چونکە گەلی کورد بە کولتوری بەرخودان و ئیرادەی ئازاد خۆی بونیاتناوە”.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئاماژە بەوەش ئەکات،”ئێمە بە توندی ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و دەمانەویت سوپای عێراق بکشێتەوە”.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …