گه‌نجۆ ژین‌دا
له ئێستادا ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له شه‌ڕكردن له‌پێناو به‌رده‌وام بوونی وه‌ك یه‌كه‌م زلهێز و هه‌ژموونگه‌رای جیهانی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ئه‌و هێز و ده‌وڵه‌تانه‌ی دێنه به‌رده‌می به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناوی ببات یان ئه‌وه‌تا ته‌سلیمیان بگرێت. له‌ماوه‌ی 32 ساڵه‌ی هه‌ژموونگه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جیهان ئه‌و دۆخه‌مان به‌چه‌ندین شێوه بینیوه.
له‌ئه‌نجامی شكانی رووسیا “یه‌كێتی سۆڤیه‌ت” له شه‌ڕی سارد دا له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990، واتا شه‌ڕی دوو جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای، یان بلۆكی سۆسیالیزمی بونیادنراو و بلۆكی سه‌رمایه‌داری، به‌چه‌ند ناوی جیاجیا به‌ناو ده‌كرا. له‌بنه‌مادا سۆڤیه‌ت وه‌ك هێزی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی و ئابووری له‌به‌رامبه‌ر بلۆكی سه‌رمایه‌داری تێكنه‌شكابوو، به‌ڵكو چه‌قبه‌ستبوونی ئایدیۆلۆژی و لاسای كردنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له سۆڤیه‌ت، وایكرد له‌به‌رامبه‌ر خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تێكبشكێ. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ كا‌تێك تێكۆشانی ئایدیۆلۆژی نه‌توانێ توانستی نوێ به‌رهه‌مبێنێ و له كۆمه‌ڵگه داببڕێ، هه‌ڵبه‌ت سه‌رنجامه‌كه‌ی رووخانه.
ماوه‌ی ده ساڵ واتا تا سه‌ره‌تاكانی ساڵانی 2000 رووسیا سه‌راو سه‌ر ده‌چوو، چونكه ئه‌مریكا له‌كه‌سایه‌تی بۆریس یڵسندا رووسیای وه‌ك یه‌ده‌ك بۆ مه‌رامه‌كانی به‌كارده‌هێنا. دیسان ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له‌و ده ساڵه‌ی دوای سۆڤیه‌ت هیچ هێزێكی هه‌ژموونگه‌را نه‌بوو كه رووبه‌ڕووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، به‌ناوی سیسته‌می نوێی جیهان ببێته‌وه. بۆیه له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا ئه‌مریكا كه پێشه‌نگایه‌تی سیسته‌می نوێی جیهانی ده‌كرد، جیهانی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دیزاین ده‌كرده‌وه. ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌رێمی و ناوچه‌یانه‌شی كه ده‌رده‌كه‌وتن یان به‌ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌رێمی به‌ناوی ئازادی و دیموكراسی، یان به گوڕكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و ده‌ڤه‌رانه ئه‌و كۆسپانه‌ی راده‌ماڵی. بۆیه نمونه‌ی وه‌ك ” عێراق، ئه‌فغانستان، بۆسنه و هێرسك، چیكسلۆڤاكیا، تا وڵاتانی ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای لاتین”، ته‌نها كوبا و چین نه‌چوونه ژێر باری دیزاینی سیسته‌می نوێی جیهانی ئه‌مریكا.
له كوردستانیش ئه‌وه‌ی هه‌ره زۆر باجی ئه‌و شه‌ڕ و هێرشانه‌ی ئه‌مریكای دا بێگومان په‌كه‌كه بوو. ئه‌مریكا دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عێراق له ئاداری 1990، له 1992 به‌هه‌مان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به پێشه‌نگایه‌تی حیزبه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی كرد سه‌ر په‌كه‌كه به ئامانجی له‌ناوبردن، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت. بۆیه له‌لایه‌ك هێز و حكومه‌تی هه‌رێمی هێنا ئاستی بێكه‌ڵك بوون، ئه‌نجام به‌ناچاری له 17ی ئه‌یلولی 1998 به‌ناوی ئاشتكردنه‌وه، له‌بنه‌مادا رێكه‌وتنێكیتری ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر په‌كه‌كه به‌رده‌وام بكات و كۆتای پێ بێنێ، بۆیه‌ش بازنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی فره‌وانتر كرد و رێبه‌ر ئاپۆی كرده ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی، كه دواتر رێبه‌ر ئاپۆ به پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ناو كرد. ئه‌وه‌ش راستیه‌كه كه هێز و ده‌وڵه‌ته‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌موویان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی شه‌ڕ هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شداری ئه‌و پیلانگێڕیه‌یان كرد. مه‌به‌ستی سه‌ركیشیان ئه‌وه‌بوو كه پێشه‌نگایه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان له ده‌ستی خۆیان دابمێنێ و رێگا بۆ هێز و حیزبه لایه‌نگره‌كانی خۆیان خۆشبكه‌ن تاكو وه‌كو هێزی هه‌ژموونی هه‌رێمی ده‌ركه‌ون نمونه‌ی ” په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه”.
له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو رووسیا و چین له‌لایه‌نی ئایدیۆلۆژی و هزری و فه‌لسه‌فیدا، هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئه‌وروپا نیشان نه‌دا، هه‌تا له زۆر بابه‌ت له ئه‌مریكا زیاتر خزانه ناو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بوونه به‌شێك له‌و سیسته‌مه. ئه‌وه‌ی زیاتر پێداگریان له‌سه‌ر كرد ئه‌ویش، په‌ره‌پێدانی هزری ملیگه‌رای و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر هێزی سه‌ره‌كی خۆیان.
رێبه‌ر ئاپۆ له په‌رتووكی “له ده‌وڵه‌تی راهیبی سومه‌ره‌وه به‌ره‌و شارستانی دیموكراتی” ئاماژه‌ی به‌مه كردووه، ده‌ڵێت؛ كۆتای مێژوو نییه، به‌ڵكو كۆتای سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ریه. به‌رده‌وامی پێده‌دا و ده‌ڵێت؛ له‌مه‌و به‌دوا ئیدی دووجه‌مسه‌ری دروست نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی هه‌ژموونگه‌را دروست ده‌بن، بۆیه‌ش شه‌ڕی زلهێزه‌كان وه‌ك شه‌ڕی هه‌ژموونگه‌رای بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر جیهاندا رووده‌دات. له‌مه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كان به‌بنه‌ما ده‌گیردرێت، نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان و چین و ره‌گه‌ز، بۆیه ناكرێ گه‌لان له‌تێكۆشانی خۆیاندا پشت به‌و هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانیانه ببه‌ستن، چونكه به‌ئاسانی ده‌توانن قووتیان بده‌ن”. بۆیه نابێ وه‌ك سه‌رده‌می جیهانی دوو جه‌مسه‌ری ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌مڕۆی له ئۆكرانیان هه‌ڵیسه‌نگێنین، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ربنه‌مای شه‌ڕی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان سه‌یری هاوكێشه‌كان بكه‌ین.
له‌كه‌سایه‌تی فلادیمێر پۆتیندا رووسیا له‌لایه‌ك خۆی كۆكرده‌وه‌و هه‌ستاوه سه‌رپێ، له‌لایه‌كیتر توانی ببێته‌وه به ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نی هاوسه‌نگی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی و ئه‌تۆمی. بۆیه له‌ئێستادا له رۆژهه‌ڵات هه‌موو هاوسه‌نگیه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیه‌كان له رێگه‌ی رووسیاوه به‌ڕێوه ده‌چن. له‌گه‌ڵ رووسیا، چینیش ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزه هه‌ژموونگه‌رایه كه له رێگه‌ی ئابووری و ته‌كنیكی ئیدی گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئه‌مریكا و ژاپۆن و ئه‌وروپا تێده‌په‌ڕێنێت. وڵاتانی ئاسیا ئیدی ده‌توانن پێویستیان به ئه‌مریكا نه‌مێنێ، بۆیه رووه‌و رووسیا و چین هه‌نگاو ده‌نێن. بینیمان عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئابووری ستراتیژی له‌گه‌ڵ چین واژۆ كرد، ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كرده‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هێنا كه‌وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆشكی سپی ده‌ناسرێت. ئێران ئه‌و ئابلۆقه ئابووری و سیاسیه‌یی كه له‌سه‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ چین رێكه‌وتنی 25 ساڵه‌ی واژۆ كردووه. توركیا كا‌تێك هه‌ڕه‌شه له ناتۆ و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بكات، به بادانه‌وه به‌ره‌و ئاسیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له‌گه‌ڵ رووسیا رێكه‌وتن و بۆندی ئابووری و پتڕۆڵی گه‌وره واژۆ ده‌كات و سه‌فه‌رێكیش به‌ره‌و چین ده‌چێ، به‌وشێوه‌یه به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی ئه‌كه‌په و ئه‌ردۆغان یاریان له‌سه‌ر هاوسه‌نگیه‌كان رووسیا – ناتۆ كردووه.
ئاڵۆزیه‌كانی دوای 2014و ده‌ركه‌وتنی داعش، وایكرد كه رۆڵی رووسیا زیاتر ده‌ركه‌وێت، چونكه پێویست بوو ئه‌وه‌ی له ده ساڵی نۆوه‌ته‌كان و هاتنی ئه‌مریكا بۆ عێراق و ئه‌فغانستان له‌ده‌ستی دابوو، جارێكی‌تر به‌ده‌ستی بخاته‌وه، بۆیه تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێ به‌تایبه‌ت له سوریا له ململانێكی تونددایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. دوای تێكشكانی داعش و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته ژماره‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه بۆیه به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، عه‌فرین و كه‌ركوكی له كورد ستاند و ده‌سكه‌وته‌كانی كوردی له رۆژئاوا‌و باشوور سنوردار كرد. به‌واتایه‌كیتر “گورزێكی له لایه‌نگرانی ئه‌مریكا” دا.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونگه‌رای خۆی وه‌ك تاكه هێزی سوپه‌ر له جیهاندا به‌رده‌وامی پێبدات، ئه‌و یه‌كش له‌لایه‌ن تیۆرزانانی ئه‌مریكا به‌ئاشكرا ده‌گوترێت، نمونه جۆن بۆڵتن له په‌رتووكه‌كه‌ی به‌ناوی ژووری رووداوه‌كان، ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت؛ له سه‌ده‌ی رابردوو و ئێستاش ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌ئاستی جیهانی له‌به‌رده‌مان كۆسپه رووسیایه، بۆیه ناكرێ ئێستا له‌گه‌ڵی له‌ناو ئاشتیدابین. هه‌مانكات ده‌ڵێت؛ “ناكرێ رێگا بده‌ین كه چین رێگری له به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی ئه‌مریكا بكات”. دیسان ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌وه بكه‌ین، بۆڵتن بۆچی ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ ترامپ، یان ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مریكا بۆچی نه‌یانهێشت دووباره ترامپ ببێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار. له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ترامپ گووتی؛ تاكو دوای نیوه‌ڕۆش من له‌پێش جۆن بووم، چی وایكرد له‌ماوه‌ی دوو تا سێ كاتژمێر جۆن سه‌ركه‌وێت! ئه‌مریكای ترامپ ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو، به‌لام ئه‌مریكای جۆن بایدن ناكۆكی له‌گه‌ڵ رووسیا و چین هه‌یه، ئه‌گه‌ر رووسیا جه‌ڵه‌و بكرێ وه‌ك سه‌رده‌می بۆریس یڵسن، ئه‌وا ئێران به‌ئاسانی ده‌كرێ ڕاو بكرێ، به‌ڵام تا رووسیا و چین هه‌بن، ئه‌مریكا ناتوانێ هه‌ژموونگه‌رای خۆی له رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچه‌سپێنێ. كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستانیش په‌یوه‌ندی به‌و هاوكێشه‌یه‌وه هه‌یه، واتا ئه‌مریكا له پێگه‌ی هه‌ژموونگه‌رای خۆی ده‌ترسێ، بۆیه ده‌یه‌وێت جارێكی‌تر هه‌ژموونی تاك هێزی بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
رووسیا هه‌ستی به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا وه‌ك رۆژانی رابردوو لێی قه‌بووڵ ناكات، بۆیه ناهێڵێت ئه‌مریكا له رێگای ناتۆوه بیخاته چه‌مبه‌ره‌وه، له‌بنه‌مادا ئه‌وا ئه‌مریكایه ده‌یه‌وێت ئۆكرانیا بكه‌وێته هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ”وه، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر، ئه‌وا جه‌ڵه‌و كردنی رووسیا ده‌بێته كارێكی ئاسان. بۆیه له‌بنه‌مادا ململانێكانی سه‌باره‌ت ئۆكرانیا، شه‌ڕی ساردی نێوان رووسیا و ئه‌مریكایه، له‌و نێوه‌دا ئۆكرانیا ده‌بێته قوربانی، یان به‌شێك له كێكه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوڵاندنی به‌رده‌كان له‌لایه‌ن رووسیاو لایه‌نگره‌كانی له چین و ئێران. ئه‌مریكاش تا ئه‌و ئاسته ناكۆكی و قه‌یرانه‌كان دژوار ناكات كه هێزه هه‌رێمیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می جه‌مسه‌ر به‌ندی.
رووسیا زه‌حمه‌ته هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا بكا، ده‌یه‌وێت به‌بێ شه‌ڕ ئۆكرانیا بترسێنێ و له ناتۆی دوورخاته‌وه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رووسیا هێرش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئاشتی و پاراستنی ئۆكرانیا هێزه‌كانی له رووسیا نزیكتر بكاته‌وه‌و ئۆكرانیاش بكا به ئه‌ندامی ناتۆ. ئه‌گه‌ر رووسیا توانی به‌بێ شه‌ڕ ئۆكرانیا له ناتۆ دووربخاته‌وه، ئه‌وا هه‌ژموونگه‌رای خۆی زیاتر له‌ناوچه‌كه ده‌سه‌پێنێ، واتا ده‌بێته هێزێك كه ده‌بێ هه‌موو هاوسه‌نگیه سیاسیه‌كان به‌بێ ئه‌و نه‌كرێن. هه‌مانكات وڵاتانی ئه‌وروپاش بخاته ژێر هه‌ژموونی خۆی، ئه‌وكات پێگه‌ی هه‌ژموونگه‌رای ئه‌مریكا له‌جیهاندا ده‌هه‌ژێت. ده‌بێ دیسان ئه‌وه بگوترێ له‌و ململانێ و شه‌ڕه‌دا گه‌لان و هێزه ئازادیخواز و دیموكراته‌كان سوودمه‌ندنین، چونكه ئه‌م قه‌یران و ئاڵۆزیانه له خزمه‌تی هێزه هه‌ژموونگه‌را و زلهێزه جیهانیه‌كان و سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه، به‌ڵام درز و بۆشایشی تیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان و هێزه ئازادیخواز و ژنان و گه‌نجان بتوانن سیاسه‌تی له‌ناودا بكه‌ن.
گه‌لی كوردستان و هێزه ئازادیخواز و دیموكراتخوازه‌كان ده‌بێ چیبكه‌ن؟ گه‌لی كوردستان و پرسه ره‌واكه‌ی، له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌شێك بووه له هاوسه‌نگی ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوو خاوه‌ن هێزێكی سه‌رتاسه‌ری نه‌بوو، بۆیه حیسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ده‌كرد، یان كورد دوای رووداوه‌كان ئاگادار ده‌بوو كه‌چی به‌سه‌رهاتووه، نمونه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی دوای كۆتای هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م. له ئێستادا گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی سیاسی و له‌شكریه، خاوه‌ن هێڵی هزری و ئایدیۆلۆژیای خۆیه‌تی. ئه‌گه‌رچی له باشوور هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی سیاسیان نه‌یانتوانیوه هێڵی سیاسی خۆیان له زلهێزه‌كان و داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستان جیابكه‌نه‌وه، زۆربه‌ی كات وه‌ك پاشكۆ بۆ سیاسه‌تی هه‌ژموونگه‌رای جیهانی و هه‌رێمی كاریان كردووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵگه له باشوور به‌رچاوی روون نه‌بێ له‌و دۆخه هه‌ستیارانه‌دا، نا‌زانێ چۆن هه‌نگاو بنێ و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی له‌كوێیه.
به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كرێت، بۆیه به‌گشتی گه‌لی كوردستان هێڵی تێكۆشانی خۆی ده‌زانێ. رێبه‌ر ئاپۆ له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو خه‌باتێكی هزری سیاسی به‌رفره‌وانی كرد، له‌پێناو ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێ كه مه‌رج نییه دوای كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، تێكۆشانی ئازادی گه‌لان راده‌ستی هێڵی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بێ، هه‌روه‌ها مه‌رج نییه له‌هاوسه‌نگیه سیاسیه‌كان بكه‌ویته خزمه‌ت و پاشكۆی زلهێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كان، به‌ڵكو گه‌لی كورد دیسان ده‌توانێ له هێڵی ئازادی‌دا خزمه‌ت به‌تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته پاشكۆی سیاسه‌تی هه‌ژموونگه‌رای جیهانی.
هێڵی سێیه‌م له سیاسه‌تی دیموكراتیدا، یه‌كێكیتره له داهێنانه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له رێبازی سیاسیه‌تی دیموكراتیدا. چۆن گه‌لی كوردستان و ته‌ڤگه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی ده‌توانن له یه‌ك كاتدا رێبازی ئایدیۆلۆژی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ زلهێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كانیش هه‌بێ، یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر كوردستان دایلۆگ و دانوستانی هه‌بێ، له‌لایه‌كیتریش تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ی به ئاكتیفی به‌ڕێوه‌به‌رێ. بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی سێیه‌م له سیاسه‌تی دیموكراتی به‌ڕێوه‌بچێ، پێویسته هزر و رێبازی ئایدیۆلۆژی روون بێ، به‌بێ روونی له هێڵی ئایدیۆلۆژی، ناتواندرێت خه‌تی سێیه‌م له سیاسه‌تی دیموكراتیانه به‌ڕێوه‌بچێت. له‌لایه‌كیتر رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوای كه‌وتنی سۆڤیه‌ت، هه‌ژموونگه‌رای ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به شه‌ڕی جیهانی سێیه‌می به‌ناو كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌لومه‌رجی شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی رابردوو جیاوازتره، چونكه شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌ته‌كان بوو، شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌كان بوو، به‌ڵام شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م له‌نێوان هێزه هه‌ژموونگه‌را و به‌رژه‌وندیه هاوبه‌شه‌كانه. له‌لایه‌كیتر شه‌ڕ و دانوستان له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نمونه رووسیا و ئه‌مریكا زۆر به‌توندی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری لێدوان ده‌ده‌ن، هه‌ركه‌س ده‌ڵێت به‌یانی شه‌ڕێكی گه‌وره دروست ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بینی له وڵاتێكی ئه‌وروپا وه‌زیری ده‌ره‌وه یان سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، یان له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێتی و ئۆنلاین به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان. ده‌بێ ئه‌وه بزانین شه‌ڕێكی توند به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام نمونه‌ی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م نییه، شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌یكات و ئه‌وه‌ی داعش‌یش كردی هه‌موویان به‌شێك بوون له شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م.
ئێمه وه‌كو كورد ده‌مانتوانی له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو له ناو شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م، ده‌سكه‌وتی زیاتر بچنینه‌وه، ده‌رفه‌ت له‌باربوون، چونكه زلهێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كانیش پێویستیان به‌كورد هه‌بوو، كوردیش له هه‌موو پارچه‌كان ئاستێكی باشی نیشاندابوو، به‌داخه‌وه سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور تا ئێستاش دیمه‌نه‌كه به‌گه‌وره‌ی نابینێ و ته‌نها له ته‌وه‌ری هێزه هه‌ژموونگه‌راكان ده‌سوڕێته‌وه، یان وه‌ك ده‌ڵێن ته‌نها ره‌ش و سپی ده‌بینێ، ره‌نگه‌كانیتر هه‌مووی نابینێ، نمونه ده‌ڵێن شه‌ڕی توركیامان پێ ناكرێ، به‌ڵام كه‌ده‌ڵێی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین مه‌رج نییه ببی به ده‌زگای سیخوڕی توركیا وه‌ك ئێستا په‌ده‌كه ده‌یكات. هۆكاره‌كه‌شی چونكه هیچ ئایدیۆلۆژیا یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نیشتمانی كه پێیوه په‌یوه‌ستبێ نه‌ماوه، له فه‌له‌كی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی و حیزبی دا ده‌سوڕێته‌وه، بۆیه به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیاسه‌ته‌كانی داگیركه‌ری. ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان سه‌یربكه‌ن هه‌ر رۆژ ده‌سكه‌وت و ده‌رفه‌تی زیاتر له‌ده‌ست ده‌دات.
ده‌كرێ ئه‌مڕۆ ئۆكرانیا وه‌ك چه‌قی ئاڵۆزیه‌كان ببینرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی جیهانی سێیه‌مدا شه‌ڕ و دایلۆگ پێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه ئۆكرانیاش ته‌واوبێ ئاڵۆزیه‌كیتر دێته گۆڕێ، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری تێیكه‌وتووه بێ هه‌بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی ناتوانێ ته‌مه‌نی خۆی درێژكاته‌وه، واتا له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به هه‌ژموونگه‌رای خۆی ده‌بێ به‌رده‌وام قه‌یران و ئاڵۆزی به‌ئافرێنێ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێیه‌وه خه‌ریك بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستیه‌ك، وه‌ك چۆن ئیمپراتۆریه‌تی رۆما و ساسنس و بێزنتینی …هتد كۆتایان هه‌بوو، ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكاش له‌شوێنێك كۆتای دێ. گه‌لان و هێزه ئازادیخوازه‌كان ناكرێ چاوه‌ڕی بكه‌ن كه‌ی كۆتای به زلهێز و هه‌ژموونگه‌راكان دێت، به‌ڵكو پێویسته تێكۆشانی خۆیان به مۆدێل و رێبازی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وتی نوێ بۆ ئازادی و دیموكراتی به‌ئافرێنن.