پەردە لەسەر پەیکەری شەهید مامۆستا شەماڵ لابرا  

لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنیدا لە شارۆچکەى کفریی بە بەشداریی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و بەرپرسانی حکومیی شارەکە پەردە لەسەر پەیکەری شەهید مامۆستا شەماڵ لابرا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لە شارۆچکەی کفریی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ساڵیادی شەهیدکردنى سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، نووسەر و مێژوونووس و جوگرافیاناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، بە ئامادەبوونی تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر و ئەندامانی خێزانی شەهید و هەڤاڵانی و بەرپرسانی حکومیی شارەکە و هاووڵاتییان پەردە لەسەر پەیکەر شەهید مامۆستا شەماڵ لادرا.

سەرەتا خولەکێک وستان بەبێدەنگیی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهید مامۆستا شەماڵ دەستیپێكرد، پاشان پەردە لەسەر پەیكەرەکەی لابرا. پەیکەری مامۆستا شەماڵ، لە فولکەیەکی ناوەڕاستی شارۆچکەى کفرى دانرا، کە بە فولکەی بەرگریی شارستانیی ناسراوە.

هاوڕێ نزیکەکانی شەهید شەماڵ، ئەرکی دروستکردنی پەیکەرەکەیان لە ئەستۆگرتووە، مامۆستایانی بەشی شێوەکاریی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کفریی هەستاون بەدروستکردنی.

لە ڕۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢ سوهەیل خورشید(مامۆستا شەماڵ)، مێژوونووس، نووسەر، جیۆگرافیاناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبەردەم ماڵی خۆی لە شارۆچکەی کفری بە پیلانی میتی تورک، بە دەستڕێژی گوللـە شەهید کرا؛ هەتا ئێستا بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەستگیرنەکراون.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …