خۆپیشاندەرانی شەنگال: کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات 

سەدان هاوڵاتی لە ناوچەی شەنگال دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێپێوانیان کرد وتیان کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات.

سەدان هاوڵاتی شەنگال دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد ودروشمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت، کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات” وترانەوە.

ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە وتەیەکدا بە ناوی ئەنجومەنەکە وتی، حکومەتی عێراق و پەدەکە لە سەختترین ڕۆژدا ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکرد ئەو کەسەی خاوەنداری لە ئێمە کرد ڕێبەرایەتی بوو، ئێمە وەک خەڵکی شەنگال ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچییەک لە دەستمان بێت بۆ ئازادی ڕێبەرمان ئەنجامی بدەین.

سەبیحە سەبری، بەناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیەوە، ڕایگەیاند: لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ویستیان هەموو مرۆڤایەتی بکەنە ئامانج، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و فەرمانی ٢٠١٤ و ڕێککەوتننامەی ٩ی ئۆکتۆبەری سەر شەنگال، هەمان ئەو کەسانە بوون کە بڕیارەکانیان دەرکرد.

 

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *