لە شوێن و کاتی تیرۆرکردنەکەیدا یادی شەهید شەماڵ کرایەوە

لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا  و لە کات و شوێنی تیرۆرکردنی شەهید مامۆستا شەماڵدا، لە شارۆچکەى کفرىی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکى زۆر لە هەڤاڵان و ئەندامانی بنەماڵەکەی، ٦٣ گوڵ وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی شەهید دانرا و چەند نەمامێک نێژران.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٣، لە بەردەم ماڵی شەهید مامۆستا شەماڵ کە شوێنی تیرۆرکردنەکەی بوو لە شاری کفریی بە ئامادەبووانی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بە دەم وتنەوەی دروشمی “شەماڵ نامرێت”، ٦٣ گوڵی لە جێگەی تیرۆکردنەی داندرا.

هاوکات نەمامێک لەو شوێنەدا نێژرا و پێشکەش بە ڕۆحی شەهید مامۆستا شەماڵ کرا، بڕیار درا هەموو ساڵێک لە نزیکی شوێنی تیرۆرکردنەکەی نەمامێک بنێژرێت و بکرێت بە نەریتێکی هەمیشەیی.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …