نیوزویک: ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ٣ ساڵدا دەستوەردانی لە ٧٨ وڵاتدا کردوە

گۆڤارێکی ئەمریکیی ئاشکرایدەکات، ئەمریکا بە بیانوی تیرۆر لە سێ ساڵدا دەستوەردانی لە ٧٨ وڵاتدا کردوە و ئەمەیشی بۆ پاڵپشتییکردنی سیستمی ئابووریی سیاسیی جیهانییەکەی کردوە.

گۆڤاری نیوزویک-ی ئەمریکیی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، ” بە گوێرەی ئامارەکانی زانکۆی بوران لەبارەی تێچووی سەربازیی و شەڕەکانی ئەمریکا لە جیهاندا، عێراق و سوریا تەنها دوو وڵاتن لە کۆی گشتیی 78 وڵات کە تیایدا ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سێ ساڵی ڕابردوودا دەستوەردانی کردوە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم ئاستە بێوێنە لە جێگیرکردنی سەرباز بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش هاوشێوەی ئەو ئاستە دەردەکەوێت کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا دەرکەوت، کاتێک ئەمریکا بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە 85 وڵات لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 دەستوەردانی سەربازیی کرد“.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “دەسگای بەرفراوانی دژە تیرۆری ئەمریکیی لەم سەردەمەدا کاردەکات بۆ بەشدارییکردنی ئەمریکا لە ململانێی زیاتر و لە شەڕێکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرفراوان و لە عێراق و سوریا بە تایبەتیی“.

ئەوەش خراوەتەڕوو “دوایین داتای تێچووی جەنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانیی ئاشکراکرا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لانیکەم لە چوار وڵات (ئەفغانستان، عێراق، سۆماڵ و سوریا)؛ بەرەنگاربوونەوە و دەستبەسەرکردنی توندڕەوەکان لە نۆ وڵات (ئەم چوار وڵاتە جگە لەوەش بۆ کوبا، کینیا، مالی، ئیمارات و یەمەن)؛ و مانۆڕی سەربازی” لە ٣٠ وڵاتدا، و ڕاهێنان بە مەبەستی هاوکارییکردن لە ٧٣ وڵاتدا.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: شوێنپێی راستەقینەی بوونی سەربازیی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەوەش گەورەترە، بەو پێیەی زۆرێک لەو ڕێکار و بنکە سەربازییانەی کە ئەم شەڕە لێوە بەڕێوەچوو؛ فرۆشتنی چەک بە حکومەتە بیانییەکان؛ ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکان؛ هەموو هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و ئۆپەراسیۆنەکانی سی ئای ئەی لەخۆناگرێت، کە پێدەچێت بێ بایەخ بن.” ئەمڕۆ بە بەراورد بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا کە سەرنجیان لەسەر رووسیا و چین بوو.

گۆڤاری نیوزویک راشیگەیاندوە کە “شوێنپێی سەربازیی زۆر گەورەی ئەمریکا لە جیهاندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چۆن بنکەی ئەمریکا و ئامرازە سەربازییەکانی دیکە لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن بۆ پاڵپشتییکردنی سیستمی ئابووریی سیاسیی جیهانیی، سوودی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کۆمەڵە سەربازیی-پیشەسازییەکەی لەسەر حیسابی  وڵاتان و گەلانی دیکە”.

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …