هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچە مەدەنییەکان بەردەوامە

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ناوچە مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆسەر ناوچە مەدەنییەکانی و ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە و هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بەم شێوەی خوارەوەن:

 دێرک

 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ناوەندی ئاسایشی گوندی کۆچەراتی سەر بەشارۆچکەی دێریکیان بۆردومان کرد. لەهێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ پێدانی خوێن و چارەسەری.

 فڕۆکە جەنگییەکان بیرێکی نەوتیان لە گوندی تەقل بەقلی سەر بە شارۆچکەی دێریک بۆردومان کرد.

عەین عیسا

سوپای داگیرکەری تورک ناوەندی شارۆچکەی عەین عیسا و ڕێگای ئێم فۆریان بۆردومان کرد.

 تربەسپی

 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وێستگەکانی گازی عەودە و گردەهۆڵیان لە ڕۆژهەڵاتی تەربەسپی بۆردومان کرد. لە وێستگەی گازی عەودە حەسەل محەممەد تەمەن ٦٠ ساڵ بریندار بوو.

تل تەمر

 گوندەکانی تیل تل و تاولێ و گۆزەلیێ لە ڕۆژئاوای تل تەمر و هەروەها گوندی دردارا لە باکووری شارۆچکەکە بە چەکی قورس بۆردومان کران.

 کۆبانێ

 دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل شیر و خورخوری لە ڕۆژاوای کۆبانێ و گوندەکانی گۆران و خربیسان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەی بۆردومان کرد.

منبج

 ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سەیادە و ئەل جات لە باکوری مەنبەج بۆردومان کردووە.

شەهبا

 دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شارۆچکەی تل ڕەعفەت و گوندەکانی شێخ عیسا و عەین دەقنێ و بەلوونیە لە هەرێمی شەهبا و فڕۆکەخانەی منخیان بۆردومان کرد.

 عامودێ

 گوندەکانی چۆلدارا و هەرمی و شێخۆی سەر بە شاری عامودێ بۆردومان کران.

 حەسەکە

 سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شارۆچکەی زرگانی حەسەکە، گوندەکانی تل هرمل، ئەسەدییە، مشێرفە، زۆراڤا، تل جەهان، ڕۆتان، زگران و ڕابیاتەیان بۆردومان کرد.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …