رێکخراوی کارگەکان: ٥١٤ کارگە لە سلێمانی داخراون

جێگری سەرۆکی رێکخراوی کارگەکان ریدەگەیەنێت، ئیستا لە ٩٠٪ی بەرهەمی بازاڕەکان بیانییە، زیاتر لە نیوەی کارگەکان داخراون و نزیکەی پێنج هەزار کەس بێ کاربوون.

جێگری سەرۆکی رێکخراوی کارگەکان لە سلێمانی ئارام بابان، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئاماری هەموو کارگەکانی سلێمانیان لایە و لە ٥٠٪ی کارگەکان داخراون لە سلێمانی کە تەنیا ئەمساڵ لە ٣٠٪بووە و بەشێکی زۆریشی بەهۆی گرانی کارەباوە داخراون. هەروەها بۆ سێیەم جار هۆشدارییماندا لە زیادکردنی کرێی کارەبا کە ئەبێتە هۆی داخستنی کارگەکان، داوایشمان کرد هاوکاریی کارگەکان بکەن، بەڵام ئێستا لە ٩٠٪ی بەرهەمی بازاڕەکان بیانییە.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، هەزار و ٧٤ کارگە لە سلێمانی هەیە و ٥١٤ کارگەیان داخراوە و ئێستا کارگەکان لە قورستریین بارودۆخدان و فشارێکی گەورەی لەسەرە و دۆخی پیشەسازیی زۆر خراپە و حکومەت پارە نادات بە لیژنەی چاودێریی کارگەکان تاوەکو ئاگاداریی کارگەکان بن.

جێگری سەرۆکی رێکخراوی کارگەکان لە سلێمانی راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ١٠ هەزار کارگەیە، بەڵام ئێستا زیاتر لە نیوەی کارگەکان داخراون و بەهۆی داخستنی کارگەکانەوە نزیکەی پێنج هەزار کەس بێ کاربوون،

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …