تەڤگەری ئازادیی  کۆمەڵگەی کوردستان، سەبارەت بە داگیرکاری و پەلامارە خوێناویەکانی ئەردۆغان و هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و شەنگال لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆی دەربڕی ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە.

 

داگیرکاری و پەلامارە خوێناویەکانی ئەردۆغان بوەستێنن.

 

شەوی ١/٢/٢٠٢٢ دیسان بووینەوە بەشاهیدی دوژمنایەتیەکی تری دەوڵەتی فاشیستی تورکیای داگیرکەر، لەکاتێکدا چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر تەنگەژەی ڕوسیا-ئۆکرانیا سەرقاڵ بووە، کەچی نابینن و نابیستن کە تورکیای فاشیزمی ئەکەپە ومەهەپە و ئەردۆغانی خوێنڕێژ بەهەموو هۆڤێتی و دڕندایەتی خۆیەوە هێرشێکی وەحشیانە دەکاتە سەر شەنگالی ڕزگار بوو لەدەستی کۆمەڵکوژی و جینۆساید، هەر لەهەمان کاتدا هێرش دەکاتە سەر کەمپی دانپێدانراوی پەنابەرانی کوردانی باکوری وەلات کە  لەدەستی سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژکردنی تورکیا هەڵهاتوون و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندان، هەروەها فاشیزمی ئەکەپە- مەهەپە بەهەمان هۆڤێتی و هەمان شەو  هێرش دەکاتە سەر شارۆچکەی دێریکی ڕۆژئاوای کوردستان و هاوڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج و ڕای گشتی جیهانیش بە تەنگەژەیەک سەرقاڵ وسەرخۆشکراوە، کە هێشتا ڕووینەداوە.

ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیزمی تورکیا ئیرادەی ئازادیی کورد لە هیچ شووێنێک پەسەند ناکەن، ئەم هێرشانەش یەکەم جار نین ڕودەدەن. لەسایەی سیاسەتی لاڵانەوەی دەوڵەتی عێڕاق و کۆیلایەتی بەکرێگیراوە نێوخۆیەکاندا، ئەم هێرشانە دواین جاریش نابێت، بەڵکو بەردەوامییان دەبێت. بۆیە ئێمە ڕومان لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، ڕوومان لە ڕایگشتی جیهانی و ئازادیخوازانه. پێویستە بەزووترین کات سنوور بۆ فاشیزم و ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان دابنرێت.

دواهەمین تیر و پیلانگێڕی شکستخواردووی دوژمنان لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ڕوداوی زیندانی غوێراندا لەسەردەستی شەڕڤانانی ئازادیی و گەلەکەمان بینرا، زۆر کەس و لایەنی سیاسی چاویان بەو سەرکەوتنەی ئیرادەی  ئازادیی گەلەکەمان هەڵنایات، نەک هەر ئەوە بگرە بوونەتە بەشێک لە پیلانگێڕییەکان و لایەنگیرییان بۆ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکانی تورکیا بەرامبەر بە ئیرادەی ئازادیی گەلی کورد. لایەنی نێودەوڵەتیش هەن کە وەک دۆست خۆیان نیشان دەدەن، بەڵام لەهەمان کاتدا چەکی نوی و پێشکەوتوو دەدەن بە تورکیا بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی نوێی پێ ئەنجام بدات.

ئێمە لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژی و هێرش و تۆقاندنانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەین کە ڕۆژانە لێرەولەوێ بەهاوکاری هێڵی خیانەت و بەکرێگیراوی ناوخۆیی و پشتگیری نێودەوڵەتی ئەنجامیان دەدات، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان دەکەین لەمەخموور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان هەر لە دێرکەوە هەتا حەسەکە.

وێڕای ئیدانەکردن، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بانگەوازی دەکەین لە دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کە هەڵوێستێکی جددی نیشان بدەن و سنوورێک بۆ هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنێن، ئەگەر نا بەبێدەنگ بوونیان دەبن بە بەشێک لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ قرکردن و لەناوبردنی گەلی کورد. هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرسیار ئەبیننین لە دۆخی پاراستنی کەمپی پەنابەرانی مەخموور کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا دروست بووە، سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لەشەنگال کە هێشتا برین لەجەستەی دەچۆڕێت بەڵام تورکیا بەبەردەوامی هیرش دەکاتە سەریان و دەخوازێت ڕووبەڕووی فەرمانێکی ترینا بکاتەوە، بۆیە تەواوی کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی شەرمەزارن لە نەپاراستنیان، بێدەنگ بوونی ئەوانیش پەسەند کردنی ئەو جینۆساید و کۆمەڵکوژییەیە کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا و چەتەکانی داعشەوە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەنجام دەدرێت. هەروەها نەناساندنی ئیرادەی ئازادیی گەلی کوردە.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی هاوسەرۆکایەتی

٢/٢/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *