‘دیواری سەر سنوور بۆ ڕێگریی لە پەڕینەوەی پەنابەران نییە’

عەلی کاڵچک، سەرۆکی لقی وانی چەڤ-دەر ڕایگەیاند، هەرچەندە دیوارێکی ٢٠٠ کیلۆمەتری لەسەر سنوور دروستکراوە، بەڵام پەڕینەوەی پەنابەران بەردەوامە، ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە دروستکردنی ئەو دیوارە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان نەبووە، بەڵکوو بۆ دابڕاندنی کوردانە.

عەلی کاڵچک، سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی توێژینەوە و پەرەپێدانی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و ژینگە (چەڤ-دەر) ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر دیوار دروستکراوە، خەندەق هەڵکەندراوە، بەڵام سەرباری ئەوەش پەڕینەوەی پەنابەران هێشتا بەردەوامە.

وتیشی: “ئەوە لە جیهاندا ھاوشێوە و نموونەی نییە، ئەگەر بتەوێت بپەڕیتەوە، ژێر دیوارەکە هەڵدەکۆڵی و دەپەڕیتەوە؛ ئەوە چارەسەر نییە، لە چیاکانی کوردستان دیوار، لە دارستانەکان ڕێگای ئەمنی و لە دۆڵەکاندا بەنداوی ئەمنیی دروست دەکرێن. ئاوی دۆڵەکان وشک دەکرێن. ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان کورد بە تەواوی بپچڕێنن و سروشت لەناو ببەن. بەوشێوەیە ڕەوت و جۆڵەی ژیان دەوەستێنن، لە تورکیا دادگایەک بوونی نییە کە مرۆڤ بتوانێت داواکاری پێشکەش بکات. هەموو داواکارییەکانی پێشوومان بێ ئەنجام بوون. پێویستە گەلەکەمان و ڕای گشتیی زیاتر وریا بن.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …