وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرژمێریی گشتیی دواخست

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی وڵاتەکەی دواخست، هۆکاری دواخستنەکەی بۆ پەسنەد نەکردنی بودجە و نەبوونی کات گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ماهر حەمەد جوحان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ناتواندرێت لە کاتی دیاریکراوی ئەمساڵ دا سەرژمێری گشتیی ئەنجام بدرێت، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پلاندانان کاتی نوێی دیاریکردوە کە هیوادارە پرۆسەکانی سەرژمێری ئۆکتۆبەری ساڵی  ٢٠٢٤ دەستپێبکات، ئەمەش دوای تەواوکردنی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان ئەبێت؛ هەروەها رێکارەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی چەند مانگێکیان پێویستە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەی دانیشتوان بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی پلاندانان ٤٣ میلیۆن کەسە،.

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …